توركیا و روسیا پشت لە دۆلار دەكەن


وێستگە نیوز-
مۆسكۆ و ئەنقەرە رێككەوتنێكیان ئیمزا كرد بۆ پشتنەبەستن بە دۆلار لە مامەڵەی نێوانیاندا.
 
رێككەوتنی روسیا و توركیا لە نێوان ئەنتوان سیلوتانۆڤ وەزیری دارایی روسیا و بیرات بیرق وەزیری خەزێنە و دارایی توركیا ئیمزا كراوە، بڕیاریشە هەردوولا لە گرێبەستەكانیاندا رۆبڵی روسی و لیرەی توركی بەكاربهێنن.

رێككەوتنەكە لە چواری ئەم مانگەدا ئیمزا كراوە و وردە وردە دەخرێتە بواری جێبەجێ كردنەوە، هاوكات بڕیارە بانكەكانی توركیا لەمەو بەدوا لە باتی فیزا و ماستەركارتی ئەمریكی كارتی بانكی "میر"ی روسی بەكار بهێنن.

ئەم هەنگاوەی هەردوو وڵات بۆ رێگریە لەو سزا ئابوریانەی كە ئەمریكا لە ڕێی دۆلارەوە دەیخاتە سەر ڕكابەرەكانی.


AM:11:47:09/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 2804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت