مێردی دۆسته‌كه‌ی كوشت و خۆشی له‌سێداره دەدرێت
وێستگه نیوزـ
دادگایه‌كی ئوردن بڕیارێكی دادگای تاوانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد بۆ له‌سێداره‌دانی تاوانبارێک کە ژنی هاوڕێکەی خۆی خۆشویستوە و دواتر لەگەڵ ژنەکە پیاوەکەیان کوشتوە.
مێژووی روداوه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2016، ئه‌وكاته‌ی بكوژه‌كه ژنێكی ته‌مه‌ن 39 ساڵی ناسیووه و كه‌وتونه‌ته داوی خۆشویستنی یه‌كتره‌وه، دواتر له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا بوونه‌ته دوو هاوڕێی زۆر نزیك له‌یه‌كتر.
بكوژه‌كه كرێكارێكی میسریی ته‌مه‌ن 23 سڵ بووه و به‌جۆرێك له‌پیاوه‌كه نزیكبوه‌ته‌وه كه نه‌یهێشتووه بزانێت له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا په‌یوه‌ندیی هه‌یه، ژنه‌كه‌ش هه‌میشه سكاڵای له خراپیی مامه‌ڵه‌ی مێرده‌كه‌ی كردووه، دواجار بیریان له‌وه كردوه‌ته‌وه بیكوژن و خۆیان بچنه میسر و له‌وێ پێكه‌وه بژین.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه و دانپێدانانه‌كان، كرێكاره‌كه داوای له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كردوه پاره‌ی پێ بدات بۆ كڕینی ده‌مانچه‌یه‌ك تا بیكوژێت، ئه‌ویش 300 دیناری ئوردنی پێداوه و به پاره‌كه ده‌مانچه‌یه‌ك و دوو سیمكارتی كڕیوه تا له‌وێوه هه‌ماهه‌نگی بۆ ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه بكه‌ن.
بكوژه‌كه په‌یوه‌ندیی به مێردی ژنه‌كه‌وه كردوه و داوای لێكردوه بیبینێت، له‌كاتی یه‌كتر بینینه‌كه‌دا گولـله‌یه‌كی ناوه به سه‌ریه‌وه و كوشتویه‌تی.
پۆلیس لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه كرد و دواجار بۆی ده‌ركه‌وت بكوژه‌كه كێیه و بۆی ده‌ركه‌وت كه هاوڕێ نزیكه‌كه‌ی خۆی و خۆشه‌ویستی ژنه‌كه‌یه، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ش دادگای ئوردن سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پاند، هاوکات سزای 15 ساڵ زیندانیی و کاری قورسیشی بۆ ژنەکە دەرکرد.
PM:08:54:08/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 6088
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت