عیراق؛ 165 كەس لە خۆپیشاندانەكاندا كوژراون



وێستگە نیوز-
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی تەندروستی عێراقەوە ئاشكرایدەكات، ژمارەی كوژراوەكان لە خۆپیشاندانەكاندا تاوەكو ئێستا گەیشۆتە 165 بۆ 180 كەس.

سەرچاوەیەك وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئەوەی بەئاژانسی ئانادۆڵی نیمچە فەرمی توركیا ووتوە، لە خۆپیشاندانەكاندا لە ماوەی ئەم هەفتەیدا 165 بۆ 180 كوژراون، هەروەها باسی لەوە كردووە كە ژمارەی بریندارەكان دەگاتە پێنج هەزار كەس".

 ئەم لێدوانە لە كاتێكدایە كە تا ئێستا وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت 104 كەس كوژراون،كە هەشتیان لە هێزە ئەمنییەكان بوو، بەڵام ژمارەی كوژراوانی دوێنێی ناوچەی سەدری تێدا نییە كە 15 كەسی تێدا كوژرابوو.

بەغدا و شارەكانی باشوری عیراق لە یەكی ئەم مانگەوە بوونەتە گۆڕەپانی زنجیرەیەك خۆپیشاندان كە بەهۆی "گەندەڵی، بێكاریی و نەبوونی خزمەتگوزاری گشتی" ئەنجام دەدرێن.


PM:08:37:08/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 2420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت