بەرپرسێكی سەربازی ئێران: 7500 پاسدار لەگەڵ زیارەتكاران رەوانەی عیراق دەكەین

‌عەمید حەسەن كەرەمی، سەرۆكی هێزە تایبەتییەكانی ئاسایشی ناوخۆ


وێستگە نیوز-
بەرپرسێكی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، 7500 لە ئەندامانی سەر بەهێزە تایبەتییەكانی ئاسایشی ناوخۆ رەوانەی عیراق دەكات بۆ پارێزگاریكردن لە رێوڕەسمی چلەی ماتەمینی ئیمام حسەین.

ماڵپەڕی عەرەبیە لەلایەن ئاژانسە نێوخۆییەكانی ئێران ئەوەی باشكردووە، عەمید حەسەن كەرەمی سەرۆكی هێزە تایبەتییەكانی ئاسایشی ناوخۆ رایگەیاندووە، 30 هەزار پۆلیسی دابین كردووە بۆ ناوخۆی وڵاتەكەی بە مەبەستی پاراستنی باری ئەمنی زیارەتكارانی چلەی ماتەمینی ئیمام حسەین.

ناوبراو وتوشیەتی 7500 پاسەوانی هێزی تیابەتی ئێران دەچن بۆ پاراستنی زیارەتكران، بە درێژایی 10-15 كیلۆ مەتر، چوار هەزاری دیكەیش وەك هێزی یەدەك ئامادە دەبن.

باسی لەوەش كردووە، كە كارێكی زۆریان ئەنجامداوە لە ڕووی هەواڵگری و هێزیان لە ناو زیارەتكراندا بەشدارن لە مەراسیمەكەدا.

ساڵانە بە هەزاران زیارەتكرانی ئێرانی لە چلەی ماتەمینی ئیمام حسیەین دێنە خاكی عێراق، بەڵام ئەمساڵ لە دۆخێكدا مەراسیمەكە ئەنجام دەدرێت كە كەشێكی ناڕازی ناوخۆی شارەكانی عێراقی گرتۆتەوە و خۆپیشاندان شاری نەجەفیشی گرتۆتبوویەوە، بەشێكیش لە خۆپیشاندەران لە دژی دەسەڵاتی ئێرانن.


PM:06:46:08/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو