بڵێسە جەبار فەرمان: بڕیارەكەی پەرلەمان هەڵبژارنی پارێزگاری نوێی كەركوكی لەباربرد
وێستگە نیوز-
بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی سڕكردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ڕایدەگەیەنێت، ئەو بڕیارە ئومێدی هەڵبژارنی پارێزگاری نوێی كەركوكی لەباربرد كە یەكێتی و پارتی رێكەوتنیان لەسەر كردبوو.
بڵیسە جەبار فەرمان لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لەژێر ناوی (ئاگری خۆپیشاندانەكانی جنوب و دوكەڵەكەی بۆ كەركوك، (لەبارەی سركردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان)، نوسیویەتی"ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عیراق چەند بریارێكی هەنوكەیی درا لەسەر رۆشنایی ئەو هەلومەرجەی عیراقی گرتۆتەوە، لیژنەی پەیوەندیدار بە دۆخی خۆپیشاندانەكان چەند پێشنیارێكی خستە روو كە دەنگیان لەسەر درا و كران بە بریار و راسپارده بۆ حكومەت".
دەشڵێت"لەبارەی بڕیاری سڕكردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، یەكەم بەپێی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان ژمارە (۲۱)ی ساڵی ۲٠٠۸ ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ناگرێتەوەو تایبەتمەندی و دەسەڵاتی سڕكردنیان دەگەڕێتەوە بۆ پەرلەمانی كوردستان".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق نوسیویشیەتی"ئەم بڕیارە ئومێدی هەڵبژارنی پارێزگاری نوێی كەركوكی لەباربرد، چونكە بەپێی رێكەوتنی یەكێتی و پارتی بۆ دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكەوە دەبوایا دەنگی لەسەر بدرێت، بەم بڕیارەی پەرلەمانی عیراق ئەو هەوڵە كۆتایی هات".
PM:05:04:08/10/2019
ئهم بابهته 9368
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت