یەكەم وێنەی لایە دوورەكەی مانگ بڵاودەكرێتەوە

‌فۆتۆ: ئاژانسی نۆڤۆستی رووسی

وێستگه‌ نیوز ـ
ئاژانسی نۆڤۆستی رووسی یەكەم وێنەی لادوورەكەی مانگ لە زەویەوە بڵاوكردەوە كە بەر لە 60 ساڵ لەمەوپێش گیراوە.


وێنەكە لەلایەن ئاژانسی گەردوونی "لۆنا-3" بەر لە 60 ساڵ لەمەوپێش گیراوە و لە ئەرشیفی نێودەوڵەتی رووسی بۆ دۆكۆمێنتاری زانستی و تەكنیكی وەرگیراوە.

ئەندریە كۆراكین سەرۆكی بەشی چاكردنی بەڵگەنامەكان لە ئەرشیفدا لە بارەی ئەو وێنەوە دەڵێت "زاناكان شۆك بوون كاتێك بینیان لا دوورەكەی مانگ زیاتر نەرمەڵانە و هەروەها سەرسوڕماو بوون لە كەمی جێ چاڵە بوركانییەكانی ئەو بەشە لە چاو ئەم دیوی".

ئاژانسی لۆنای رووسی ساڵی 1959 یەكەم مانگی دەستكردی بۆ دەرخستنی بەشی ئاسۆیی سەر مانگ نارد و توانیان بۆ یەكەمجار ئەو بەشە ببینن، لە ساڵی 1961 وێنەیەكی نمونەیی لێ وەربگرن.

وێنەكە لە دووری 60-70 هەزار كیلۆ مەتر لە دووری مانگەوە گیراوە، لە رێی فیلمێكی تایبەتی كەشتی ئاسمانیەوە پاش شۆدنەوەی وێنەكە دواتر رەوانەی ئاژانسی وێستگەی سەر زەوی لە هەردوو نیمچە دوورگەی قەرەم و كماچكای كردووە.



PM:02:01:08/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 4076 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو