هیلاری کلینتۆن: ترەمپ خیانەتی لە کورد کرد

‌هیلاری کلینتۆن، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا

وێستگە نیوز- 
وەزیری پێشووی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، بە بڕیاری کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا، دۆناڵد ترەمپ دژی هاوپەیمانە بەوەفاکانی لە ناوچەکەدا وەستایەوە و خیانەتی لە کوردەکان کرد.

هیلاری کلینتۆن، لە توێتێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، " با بە روونی قسە بکەین، دۆناڵد ترەمپ بە کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا، پشتیوانی لە روسیا و تورکیا کرد".

کلینتۆن بە ئاماژەدان بۆ هێزە کوردییەکان نوسیویشیەتی، " ترەمپ پشتی لە هاوپەیمانە بەوەفاکانی کرد لە ناوچەکەدا و خیانەتی لێ کردن".

ئەو وتانەی هیلاری کلینتۆن لەکاتێکدایە دوێنێ دووشەممە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا راگەیاند، لە لایەکی دیکەشەوە تورکیا رایگەیاند ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ناوچەکانی باکوردی سوریا ئەنجامدەدات.


PM:12:34:08/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 3596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت