ئێران هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆسه‌ر شه‌ڕڤانان راگه‌یاند
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هاوتا توركه‌كه‌ی ئاگادار كرده‌وه كه تاران دژی هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیی توركیایه له‌ناو خاكی سوریا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا و زه‌ریف رایگه‌یاندوه كه تاران دژی پرۆسه‌ی سه‌ربازیی ئه‌نقه‌ره‌یه له خاكی توركیادا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران راشیگه‌یاندوه كه پوێسته توركیا رێز له‌سه‌روه‌ریی خاكی سوریا بگرێت و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌ده‌نه‌ی به بشترین چارسه‌ر بۆ كێشه‌كانی نێوان سوریا و توركیا زانی.
له به‌رامبه‌ریشدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هاوتا ئێرانیه‌كه‌ی دڵنیا كردوه‌ته‌وه كه پرۆسه سه‌ربازیه‌كانیان له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا كاتییه و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردوه‌ته‌وه كه ئه‌نقه‌ر رێز له یه‌كپارچه‌یی خاكی توركیا ده‌گرێت.
ئه‌مڕۆ دووشەممە ئەمریکا کشانەوەی هێزەکانی خۆی لە سوریا راگەیاند و تورکیاش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ناوچەکانی باکوری سوریا ئەنجامدەدات.
پێشتریش مایك ئه‌سپه‌ر، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه واشنتن پشتیوانی له ئۆپراسیۆنه سه‌ربازیه‌كه‌ی توركیا له باكوری سوریا ناكات و نابن به‌به‌شێك لێی، به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره‌شه‌ی له ئاگاداركرده‌وه كه هێرشه‌كه‌یان چه‌ندین مه‌ترسی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
PM:11:43:07/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 14944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت