به‌ڤیدیۆ..كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك لەکاتی سوتانی هۆتێلەکەی به‌غدا
وێستگه نیوزـ
له هۆتێلێكی ناوچه‌ی عه‌ره‌سات له ناوه‌ڕاستی به‌غدا ئاگرێك كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه یه‌كێكیان كوڕی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراقه.
ئاگره‌كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له هۆتێل به‌لوم له ناوچه‌ی عه‌ره‌سات له شاری به‌غدا كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، سه‌رچاوه عیراقییه‌كان رایانگه‌یاندووه كه یه‌كێك له قوربانییه‌كان كوڕی حەسەن كەعبی، جێگری سەرۆكی په‌رله‌مانی عیراقه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا دوو كه‌س ده‌رده‌كه‌ون كه ده‌یانه‌وێت خۆیان له ئاگره‌كه رزگار بكه‌ن و یه‌كێكیان ده‌كه‌وێته خواره‌وه، به‌ڵام باس له‌وه نه‌كراوه كه ئایا ئه‌و كه‌سه گیانی له‌ده‌ستداوه یان نا.
PM:11:27:07/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 3864
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت