رونكردنه‌وه‌یه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه
وێستگه نیوزـ
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاگادار كرده‌وه كه تیشكی لێزه له‌كاتی هاتنی فڕٍۆكه بۆسه‌ر ئاسمانی سلێمانی به‌كارده‌هێنن، تووشی سزای توند ده‌بن.
له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاویكردوه‌ته‌وه، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رایگه‌یاندوه: به‌داخه‌وه چه‌ند ڕۆژێکه دیارده‌یه‌کی نادروست ده‌بینرێت که ئاڕاسته‌کردنی تیشکی لێزه‌ره له‌و فڕۆکانه‌ی که ده‌گه‌نه ئاسمانی سلێمانی.
له رونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: ئاراسته‌كردنی ئه‌و تیشكه کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی فڕۆکه‌وانی و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی ئه‌و هێڵه ئاسمانیانه‌ی که گه‌شته‌کانیان بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ئەنجام دەدەن.
بۆ زانینی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و تیشكه لێزه‌رانه‌ش، ئاسایشی فڕۆکه‌وانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێکی به‌رفراوانی ده‌ستپێکردوه له ڕێگه‌ی تیمه تایبه‌ته‌کانی به هێلیکۆپته‌ر و مه‌فره‌کانی دیکەی بۆ گەڕان بەدوای ئه‌و که‌سانه‌ی که هه‌ڵده‌ستن به‌و کاره نابەجێیانە و ده‌ستگیرکردنیان به‌پێی یاسا و وەک لە رونکردنەوەکەدا هاتووو: لێپیچینه‌وه له‌گه‌ڵ ئەو کەسانەدا دەکرێت و توشی توندترین سزا دەبن.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه کە ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7ی تیشرینی یه‌كه‌می 2019، ئاسمانی قه‌ته‌ر له ئاگاداری نامه‌یه‌کدا که بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ناردووه سکاڵایان له‌و دیارده‌یه خستوه‌ته‌ڕوو.
PM:10:43:07/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 5968
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت