توركیا ناوی (ینابع السلام)ی له ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی ناوه و جگه له‌و هێرشه ئاسمانیانه، تۆپخانه‌كانیشی ناوچه‌ی مه‌لیكیه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی بۆردومان كردوه.
ئه‌مڕۆ دووشەممە ئەمریکا کشانەوەی هێزەکانی خۆی لە سوریا راگەیاند و تورکیاش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ناوچەکانی باکوری سوریا ئەنجامدەدات.
له نوێنترین لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌مریكاشدا سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی توركیا، مایك ئه‌سپه‌ر، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه واشنتن پشتیوانی له ئۆپراسیۆنه سه‌ربازیه‌كه‌ی توركیا له باكوری سوریا ناكات و نابن به‌به‌شێك لێی، به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره‌شه‌ی له ئاگاداركرده‌وه كه هێرشه‌كه‌یان چه‌ندین مه‌ترسی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا راشیگه‌یاند كه له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌وه ئه‌نقه‌ره‌یان ئاگادار كردوه‌ته‌وه له‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری باشترین چاره‌سه‌ره بۆ هێنانه‌كایه‌ی سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌وه‌شی به‌بیرهێنایه‌وه كه هه‌نگاوی تاك لایه‌نه‌ی توركیا، مه‌ترسیی دیكه به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت
PM:10:30:07/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 10260
جار خوێنراوه‌ته‌وه