وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا بۆ توركیا: ئه‌م هێرشه ده‌تانخاته به‌رده‌م چه‌ندین مه‌ترسی
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و حكومه‌تی توركیای له هێرشه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی بۆسه‌ر باكوری سوریا ئاگادار كرده‌وه.
مایك ئه‌سپه‌ر، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه واشنتن پشتیوانی له ئۆپراسیۆنه سه‌ربازیه‌كه‌ی توركیا له باكوری سوریا ناكات و نابن به‌به‌شێك لێی، به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره‌شه‌ی له ئاگاداركرده‌وه كه هێرشه‌كه‌یان چه‌ندین مه‌ترسی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا راشیگه‌یاند كه له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌وه ئه‌نقه‌ره‌یان ئاگادار كردوه‌ته‌وه له‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری باشترین چاره‌سه‌ره بۆ هێنانه‌كایه‌ی سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌وه‌شی به‌بیرهێنایه‌وه كه هه‌نگاوی تاك لایه‌نه‌ی توركیا، مه‌ترسیی دیكه به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
PM:09:48:07/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 11272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت