بەرپرسێکی ئەمریکی: تەنها هێزێکی بچووکی ئەمریکا لە سوریا کشاونەتەوە
سوپای ئەمریکا لە سوریا. فۆتۆ: ئەرشیف، گێتی
وێستگە نیوز-
بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی تەنها هێزێکی بچووکی لە سوریا کشاندووەتەوە.
ئاژانسی هەواڵ رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە بڵاویکردووەتەوە، ئەمریکا پشتیوانی لە ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە سوریا ناکات، تەنها ئەوەیە جوڵەی سەربازی ئەنجامنادات بۆ وەستاندنی تورکیا.
ئەو بەرپرسە وتووشیەتی، " ئەمریکا تەنها هێزێکی بچووکی لە سووریا کشاندووەتەوە".
ئەو بەرپرسە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە بە رۆیتەرزی راگەیاندووە، تا ئەم ساتە تەنها هێزێکی بچووکی ئەمریکی لە باکوری سوریا کشاونەتەوە.
بەرپرسەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ رۆیتەرز جەختی لەوەش کردووەتەوە، " بەهیچ شێوەیەک ئەمریکا پشتیوانی ئۆپراسیۆنی سەربازی سوپای تورکیا دژی کوردەکانی سوریا ناکات"، بەڵام وتووشیەتی " ئەمریکا نیازی نیە جوڵەی سەربازی بکات بۆ وەستاندنی تورکیا".
ئەم لێدوانەی بەرپرسە ئەمریکیەکە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ دووشەممە ئەمریکا کشانەوەی هێزەکانی خۆی لە سوریا راگەیاندبوو، تورکیاش رایگەیاند ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ناوچصەکانی باکوری سوریا ئەنجامدەدات.
ش . ر
PM:06:44:07/10/2019
ئهم بابهته 3784
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت