هەسەدە: سوپای حکومەتی سوریا خۆی بۆ گەیشتن بە رۆژئاوای کوردستان ئامادە دەکات
وێستگە نیوز-
هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، سوپای حکومەتی سوریا خۆی ئامادە دەکات بەرەو شاری مەنبج-ی باکوری سوریا بەڕێبکەوێت.
ناوەندی هەماهەنگی و ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە تویتێکدا رایگەیاندووە، بەهۆی بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە باکوری سوریا، سوپای حکومەتی سوریا خۆی بۆ گەیشتن بە شاری مەنبج لە دەوروبەری شاری حەلەب لە باکوری سوریا ئامادە دەکات.
هەسەدە راشیگەیاندووە، یەکەم دەرئەنجامی بڕیارەکەی ئەمریکا بە کشانەوەی هێزەکانیان لە باکوری سوریا جوڵەی سوپای حکومەتی سوریایە کە روسیاش پشتیوانی لێ دەکات بەرەو ئەو ناوچانە.
هێزەکانی سوریای دیموکرات جەختی لەوەش کردووەتەوە، " هەر هێرشێکی تورکیا لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی فورات دەرئەنجامێکی خراپ لە تەواوی ناوچەکەدا دروست دەکات".
ئەم هۆشدارییەی هێزەکانی سوریای دیموکرات دوای ئەوە دێت کە ئەمریکا کشانەوەی خۆی لە سوریا راگەیاند، لەلایەکی دیکەشەوە تورکیا رایگەیاند بە زووترین کات ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانیان لە باکوری سوریا دەستپێدەکەن و هێزەکانی ئەمریکاش لەو ئۆپراسیۆنانە بەشداری ناکەن.
ش . ر
PM:06:09:07/10/2019
ئهم بابهته 7744
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت