روسیا پشتیوانی لە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەكانی عیراق و هەرێم دەكات

‌سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا

وێستگه‌ نیوز ـ
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا ئاشكرایكرد كە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستان لە بەرژەوندی ئەواندایە و پشتیوانی لێ دەكەن.


وەزیری دەرەوەی روسیا كە ئەمڕۆ گەیشتە بەغدای پایتەختی عیراق و سەردانی هەرێمی كوردستانیش دەكات، لە بەغدا بۆ رۆژنامەنوسان ئاشكرایكرد، ئەوان زۆر خۆشحاڵن بە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەكانی ئەو دوو لایەنە.

وتیشی، "كاریگەری دەبێت لەسەر گەشەكردنی رەوشی ئابووری و مۆسكۆ لێی سودمەندەبێت".

لاڤرۆڤ ئاشكرایكرد لەسەر ئەنجامدانی چەند بۆندێكی بازرگانی لەگەڵ بەغدا وتوێژیان كردووە، لە نێوەندەشدا روسیا پشتیوانی حكومەتی عیراق دەكات لە ڕێی فرۆشتنی چەكەوە پێیان.


PM:02:19:07/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 2356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت