راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق: رێگە بە كودەتای سەربازی نادەین
وێستگە نیوز-
فالح فەیاز راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بە توندی هێرشی كردە سەر ئەو لایەن و دەستانەی لە پشت خۆپیشاندانەكانی عێراقەوەن و وتی، "رێگە بە كودەتا نادەین".
لە لێدوانێكدا كە سایتی جەزیرە بڵاوی كردۆتەوە فەیاز ئاماژەی بەوە كردووە "دەزانین كێ لە پشت خۆ پیشاندانەكانەوەن و پلانی بۆ داڕشتووە و مەبەست لێی روخانی حكومەتە"، بە وتەی ناوبراو "ئەو پلانە شكستی هێنا".
وتیشی، "هیچ رێگە بە بۆ كودەتا و یاخی بوون لە حكومەت نادەین، چیتر عێراق لەلایەن یەك تائیفەوە بەڕێوە نابرێت".
لە كۆتایشدا ناوبراو رایگەیاند، كە پێویستە سەرجەم لایەنەكان پشتیوانی لە حكومەت بكەن و لەم دۆخەدا یەكدەست بن.
ماوەی هەفتەیەكە خۆپیشاندان بەشێك لە شارەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقی گرتۆتەوە و تا ئێستا بە دەیان كەس گیانیان لە دەستداوە لەگەڵ بریندار بوونی هەزارانی دیكەدا.
د . ح
PM:12:33:07/10/2019
ئهم بابهته 3304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت