دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی ده‌ستپێده‌كات
دابەشکردنی نەوتی سپی دەستپێدەکات
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی وزه‌و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ده‌ستكردن به دابه‌شكردنی نه‌وتی سیپی ماڵان كراوه‌و ماوه‌ته‌وه سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیار له‌سه‌ر میكانیزمی دابه‌شكردنه‌كه‌ی بدات.
جیهاد حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی لیژنه‌ی وزه‌و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ده‌ستكردن به دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی ماڵان كراوه، هه‌ر له دابینكردنی تانكه‌ر بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وته‌كه بۆ شاره‌كان و قه‌زاو ناحییه‌كان، ته‌نها چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن كه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم میكانیزمی دابه‌شكردنه‌كه بخاته‌ڕوو.
وتیشی: "پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت به‌شێكی له به‌غداوه ده‌بێت و به‌شێكیشی هه‌رێمی كوردستان دابینی ده‌كات، ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ش ده‌بێت له ماوه‌ی دوو مانگدا ته‌واو ببێت، چونكه ناكرێت نه‌وتی زستان له هاویندا دابه‌ش بكرێت".
روونیشیكرده‌وه: ئێستا كاتی دابه‌شكردنی نه‌وته به‌تایبه‌تی كه ناوچه شاخاوییه‌كان ساردی كردووه و ده‌بێت به زوویی نه‌وتیان پێبدرێت.
به وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه‌له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانیشه، خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا كاریگه‌ری له‌سه‌ر دواكه‌وتنی دابه‌شكردنه‌كه ده‌بێت، به‌وپێیه‌ی به‌شێكی نه‌وته‌كه به‌غدا دابینی ده‌كات.
وتیشی: "به‌پێی زانیارییه‌كانی من له كۆتایی ئه‌م مانگه یان سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنی نه‌وتی سیپی ماڵان ده‌كرێن".
بەپێی زانیارییەکانی وێستگە نیوز، شاری هەولێر پێویستی به 100 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت، سلێمانی 120 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت، دهۆك 80 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌یه و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتیش 51 هه‌زار دیناره.
هاوكات له ئێستادا نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی بازرگانی له نێوان 120 بۆ 135 هه‌زار دیناردایه.
AM:11:13:07/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 11456
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت