توێژینه‌وه‌یه‌ك... په‌یوه‌ندی نێوان تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و نائومێدی چیە؟
وێستگەنیوز -
به پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداربوون له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ دوور بێت له نائومێدی و ببێته كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوو.
له زانكۆی ئیكوادۆر تیمی رۆبێرتۆ مۆسكێرا توێژینهویهكیان ئه‌نجامداوه سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، تێدا 1756 قوتابی له زانكۆی "ته‌كساس ئای ئای ئێند ئێم" به‌شداریان كردووه كه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به كار ده‌هێنن.
توێژینه‌وه‌ی تیمه‌كه به‌راوردكردن بووه له نێوان ئه‌و قوتابیانه‌دا كه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له به‌كار هێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانی دیكه به‌رده‌وام بوون.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن گۆڤاری "ئێكسپرمنتاڵ ئیكۆنۆمێكس" بڵاو كراوه‌ته‌وه، تێدا ئه‌و قوتابیانه‌ی له‌و هه‌فته‌دا دوور بوون له به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چالاكی و به‌رهه‌میان زیاتر بووه.
هاوكات ئه‌و قوتابیانه هه‌ستی ئه‌رێنیان هه‌بووه له‌و ماوه‌دا و زیاتر خۆشحاڵ بوون و له ناوئمێدی و بێزار دوور بوون به به‌راورد به تیمه‌كه‌ی دیكه‌دا.
زیاد له‌وه دوور كه‌وتنه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاریگه‌ری له دروستكردنی ته‌ندروستی یه‌كی باش‌دا هه‌یه، به‌هۆی ئه‌و پشووه زیاده‌ی وهریدهرگرن به‌هۆی كه‌م بینینی هه‌واڵه‌كان.
د . ح
PM:03:20:05/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 4716
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت