ئه‌و شوێنانه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه وه‌رده‌گرن
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران ده‌ستپێده‌كات و رۆژی یه‌كشه‌ممه مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و رۆژانی دوایی یه‌كه‌كانی 70 و 80 دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: پاره‌ی داهاتی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كراوه‌و له هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموز.
به وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، "رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌و دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لیواكان و یه‌كه‌كانی 70 و 80 دابه‌شده‌كرێت".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه رۆژی چوارشه‌ممه 2ی تشرینی یه‌كه‌می2019، جوتیار عادل، وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دڵنیاییدا به فه‌رمانبه‌ران كه دابه‌شكردنی مووچه له هه‌موو مانگێك بێ دوا كه‌وتن به‌رده‌وام ده‌بێت و پاره‌ی پێویستیان له‌به‌رده‌سته.
AM:11:59:04/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 24596
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت