وێنە و ڤیدیۆ.. لە رۆژی سەربەخۆیی چین-دا نمایشی سەرنجڕاکێش بەڕێوەچوو



وێستگە نیوز-

دوێنێ سێشەممە 1ی تشترینی یەکەم وڵاتی چین بە نمایشی سەربازی و پێساندانی دەیان تەکنەلۆژیای نوێ یادی 70 ساڵەی سەربەخۆیی کردەوە ونمایشەکانیش بووە جێی سەرنجیی میدیاکان.

چین بە وڵاتێکی بەهێز ناسراوە لە ڕوی سەربازی و بەرهەمهێنانەوە، لە یادی سەربەخۆییەکەیدا 15 هەزار سەربازی ژن و پیاو نمایشێکی بێوێنەیان ئەنجامدا.

یادی رۆژی سەربەخۆیی چین بووەتە جێی سەرنجی و میدیا و وڵاتە زلهێزەکان و بە هەزاران پیرۆزبایی لە سەرجەم وڵاتانی جیهانەوە ئاڕاستەی سەرۆک و گەلی ئەو وڵاتە کرا.

چین وڵاتێکی فرەنەتەوە و فرەکەلتورە، قەرەباڵغترین وڵاتی جیهانە و ڕێژەی دانیشتوانی یەک ملیار و 500 ملین کەسە. 

ب . ئ



PM:01:21:02/10/2019
























ئه‌م بابه‌ته 4988 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو