فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی به دروشمی شێرپه‌نجه‌ی زه‌وی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
وێستگە نیوز-
چواره‌مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی به دروشمی "شێرپه‌نجه‌ی زه‌وی" بۆ ماوەی یەک هەفتە به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فێستیڤاڵەکە لە رۆژی سێشەممە 1 ی مانگی10 ی 2019 دەستپێدەکات و رۆژی 7 ی هەمان مانگ کۆتایی بە چالاکیەکانی دەهێنێت.
لینا رەزا، بەڕێوەبەری بەرنامەدانان لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی سەبارەت بە پرۆگرامەکانی رۆژانی فێستیڤاڵەکە رایگەیاند، چالاکیەکانی فێستیڤاڵ پێکهاتووە لە نمایش کردنی فیلمه‌کانی ده‌رهێنه‌ره‌کانی 50 وڵاتی جیهان؛ پێکهاتوو له به‌رهه‌مه‌کانی ساڵانی 2018 و 2019ی زایینی له دوو به‌شی رکابه‌ریی سه‌ره‌کیی "سینه‌مای جیهان" و "نێونه‌ته‌وه‌یی" که بریتییه له؛ به‌رهه‌مه‌کانی درێژی سینه‌مایی و کورته فیلم، به‌ڵگه‌فیلم، ئه‌نیمه‌یشێن و فیلمی ئه‌زموونی .
راشیگەیاند، به‌شی رکابه‌ریی "سینه‌مای کوردی -نه‌ته‌وه‌یی" که بریتییه له؛ به‌رهه‌مه‌کانی درێژی سینه‌مایی و کورته فیلم، به‌ڵگه‌فیلم، ئه‌نیمه‌یشێن و ئه‌زموونی و هه‌روه‌ها سازدانی وۆرکشۆپه‌کانی پسپۆڕانه‌ی سینه‌مایی و کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش؛ به دروشمی "شێرپه‌نجه‌ی زه‌وی" له رۆژانی 1 تا 7ی ئوکتۆبه‌ری 2019ی زایینی له پێنج هۆڵی "سیتی سینه‌ما"، "سینه‌ما سالم"، هۆڵی "ئه‌منه سووره‌که" و هه‌روه‌ها له ته‌لاری هونەر له شاری سلێمانی.
وتیشی، "ئه‌م خوله‌ی فیستیڤاڵ، جیاوازتر له ساڵانی رابردوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌ر به‌م هۆیه، گۆڕانکاریمان له به‌رنامه‌ی فیستیڤاڵدا هێناوه‌ته ئاراوه، ئه‌مساڵ له‌سه‌ر ئه‌و کۆمانیا نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی بڵاوکه‌ره‌وه‌ی فیلم که به‌رهه‌مه دیار و تایبه‌ته‌کانی سینه‌ما له دونیادا په‌خش و بڵاو ده‌که‌نه‌وه، وردبوونه‌وه‌یه‌کی زۆرمان کردووه، بۆ وێنه، ئه‌و فیلمانه‌ی که له فیستیڤاڵه‌کانی دیاری جیهانی له‌وانه؛ کان، به‌رڵیناله، ڤێنیز و هتد خه‌ڵاته پڕبایخهکانیان به‌ده‌ستهێناوه، له‌م رێگایه‌وه بۆ فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی سلێمانی بانگهێشتمان کردوون که ئه‌م به‌رهه‌مانه، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ره‌کانیان له فیستیڤاڵدا نمایش ده‌کرێن."
لینا ره‌زا، ئەوەشی وت، " ساڵی رابردوو له کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی پیشه‌یی و پسپۆڕانه‌ی نوێنه‌رانی فیستیڤاڵه‌کانی جیهانی له‌وانه؛ کراکۆف، تامپره، ئاتلانتا، زاگرێب، فه‌جر، ریۆدۆژانیرۆ و هتد سه‌باره‌ت به ئه‌زموونه‌کانی خۆیان له به‌ڕێوه‌بردنی فیستیڤاڵ، چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌یان له سێهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی سلێمانی به‌ڕێوه‌برد و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌وان ئه‌مه بوو که فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی سلێمانی ده‌بێت ببێته یه‌کێک له فیستیڤاڵه‌کانی پله‌یه‌کی جیهان به تایبه‌ت له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، وای له ئێمه کرد که ئه‌م خوله به جه‌خت کردنه‌وه‌یه‌کی زۆرتر له‌سه‌ر لایه‌نی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌و و په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ فیستیڤاڵه‌کانی پڕبایەخی جیهانی به‌ڕێوه‌ببه‌ین".
سەبارەت بەو فیلمانەی بۆ فێستیڤاڵ نێردراون لینا رەزا، ئاماژەی بەوە کرد، له دوای راگه‌یاندنی بانگه‌وازی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی سلێمانی له سه‌ره‌تای مانگی 5 ی ئەمساڵ و دیاریکردنی ماوه‌ی دوو مانگ، نزیکه‌ی 5 هه‌زار فیلم له رێگای ماڵپه‌ڕی فیستیڤاڵ نێردراوه که له دوای دووبارهبینینهوهی سه‌ره‌تایی له لایه‌ن مامۆستایانی به‌ئه‌زموون و پسپۆڕ، به رێژه‌ی 150 فیلم له چوارچێوه‌ی فیلمه‌کانی درێژی سینه‌مایی، کورته فیلمه‌کان، به‌ڵگه‌فیلم و ئه‌نیمه‌یشێن له 50 وڵاتی جۆراوجۆری جیهان بۆ نمایش کردن و کێبڕکێ هه‌ڵبژێردراون.
لای خۆشیەوە، فوئاد جه‌لال، به‌رپرسی چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی رایگەیاند، ئه‌مساڵ به رێژه‌ی 25 له سه‌دی بوودجه‌ی فیستیڤاڵ بەراورد به ساڵی رابردوو، که‌متر بۆته‌وه، به‌ڵام به به‌رنامه‌داڕشتنێکی ورد و بنه‌ڕه‌تی به هاوڕێیه‌تی هاوکارانم له‌م خوله‌دا، فیستیڤاڵێکی جیاوازتر به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین و بۆ ئه‌م ئه‌رکه گرینگه، به‌ڕێوه‌به‌رانی فیستیڤاڵ، له درێژه‌ی مانگه‌کانی رابردوودا بۆ وڵاتانی جۆراوجۆر سه‌فه‌ریان کردووه و فیستیڤاڵێکی زۆریان له نزیکه‌وه بینیوه و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ره‌کان و ئه‌کته‌ره باشه‌کان دیدار و چاوپێکه‌وتنمان کردووه، بۆ ئه‌وه‌ی که له فیستیڤاڵدا ئاماده بن.
فوئاد جه‌لال، وتیشی، " له ئه‌نجامی ئه‌م دیدارانه نزیکه‌ی 50 وڵاتی جیهان، له‌وانه؛ ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا، ئێران، لوبنان، تورکیا، عێراق، مه‌راکیش، وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌ورووپی به به‌رهه‌مه‌کانیان له چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی سلێمانی ئاماده ده‌بن و چه‌ندین که‌سایه‌تی له‌م وڵاتانه‌وه له فیستیڤاڵه‌که‌دا به‌شداری ده‌که‌ن".
له لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ناوبژیوانی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی سلێمانی 14 خه‌ڵاتی ته‌ندیسی زێڕینی "کاجی زێڕین" و خه‌ڵاتی پاره‌ی نه‌قدی که بریتییه له به‌شی رکابه‌ریی فیلمه درێژه‌کانی "سینه‌مای جیهان" و "سینه‌مای کوردی"؛ به باشترین فیلمی نێونه‌ته‌وه‌یی، باشترین ده‌رهێنان، باشترین ده‌قی سیناریۆی فیلم، باشترین وێنه‌گرتنی فیلم، باشترین کورته فیلمی نێونه‌ته‌وه‌یی و خه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌سته‌ی ناوبژیوان به هه‌ڵبژێردراوان پێشکه‌ش ده‌کرێت.
هه‌روه‌ها له به‌شی رکابه‌ریی کورته فیلمه‌کانی "سینه‌مای جیهان" و "سینه‌مای کوردی" خه‌ڵاته‌کانی باشترین فیلمی نه‌ته‌وه‌یی، باشترین ده‌رهێنان، باشترین ده‌قی سیناریۆی فیلم، باشترین فیلمی به‌ڵگه‌یی، باشترین کورته فیلمی نه‌ته‌وه‌یی و خه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌سته‌ی ناوبژیوان به براوه‌کانی ئه‌م فیستیڤاڵه پێشکه‌ش ده‌کرێت و 4 خه‌ڵاتی تایبه‌ت له لایه‌ن کۆمپانیای سینه‌مایی "مه‌ستی فیلم" پێشکه‌ش ده‌کرێت.
هه‌روه‌ها له خولی چوارەمی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی، خه‌ڵاتی "ته‌ها که‌ریمی" سینه‌ماکاری کۆچکردوو که به هۆی رووداوی پێکدادانی ئۆتۆمبێل له شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد؛ له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌کەی به باشترین سینه‌ماکار پێشکه‌ش ده‌کرێت.
ش . ر
PM:04:23:28/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2860
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت