سلێمانی بێ ئاو دەبێت



وێستگە نیوز-

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، شەو و رۆژێک گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و قەزاو ناحیەکانی دەوروبەری بێ ئاو دەبن.

ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بە وێستگە نیوز-ی راگەیاند، بۆ ماوەی 24 کاتژمێر زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و قەزا و ناحیەکانی دەوروبەری سلێمانی بێ ئاو دەبن .

وتیشی، "هۆکاری بەرنەدانەوەی ئاو بۆ ئەو گەڕەک و ناوچانە، گواستنەوی هەندێک تاوەری کارەباییە لە دووکان کە بەڕێوەبەرایەتی کارەبا پێی هەڵدەستێت، ئێمەش لەوکاتەدا بەردانەوی ئاوی یەک و دووی سلێمانی دەوەستێنین بۆ ماوەی 24 کاتژمێر، لە ماوەی ئەو 24 کاتژمێرەدا تەنها ئەو گەڕەکانەی شاری سلێمانی ئاویان دەبێت لە پرۆژەی ئاوی سەرچنارەوە ئاویان بۆ دابین دەکرێت. ".

ئامانج جەلال، ئاماژەی بەوەش کرد، رۆژی چوارشەممە 25 ی ئەم مانگە دابەشکردنی ئاو دەوەستێت و رۆژی پێنجشەممە 26 ی مانگ دەستپێدەکاتەوە.

بەپێی وتەی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، بێ ئاوی  لە ماوەی ئەو 24 کاتژەمێردا جگە لە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی هەریەک لە قەزا و ناحیەکانی چەمچەماڵ، شۆڕش، تەکیە، گۆپاڵە، پیرەمەگرون و بازیان-یش دەگرێتەوە .

ش . ر


PM:12:16:23/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 5100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت