حه‌شدی شه‌عبی بۆردومانكردنی باره‌گاكانی له ئه‌نبار ره‌تده‌كاته‌وه
وێستگه نیوزـ
رۆژی یه‌كشه‌ممه میدیاكانی عیراق بڵاویانكرده‌وه كه باره‌گایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له سنوری پارێزگای ئه‌نبار بۆردومان كراوه، هه‌ر له شه‌وی یه‌كشه‌مه‌دا حه‌شدی شه‌عبی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه.
جواد كازم ره‌بیعاوی، به‌رپرسی جموجوڵه‌كانی له ده‌سته‌ی گشتیی حه‌شدی شه‌عبی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: له نزیك سه‌ربازگه‌ی لیوای 13 حه‌شدی شه‌عبی له پارێزگای ئه‌نبار ده‌نگی ته‌قینه‌وه بیستراوه، به‌ڵام نه‌زانراوه سه‌رچاوه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه چی بووه.
راشیگه‌یاند: به هه‌وڵی هه‌واڵگری و به‌دواداچوونه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ده‌ركه‌وتووه كه ته‌قینه‌وه‌كه بۆردومانی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان نه‌بووه و هیچ پێكهاته و باره‌گایه‌كی حه‌شد له حه‌وزی سه‌رسار و پارێزگای ئه‌نبار نه‌كراوه‌ته ئامانج.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 22ی ئه‌یلولی 2019، میدیاكانی عیراق بڵاویانكرده‌وه كه باره‌گایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌ی مره‌سه‌نات له پارێزگای ئه‌نبار له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی نه‌ناسراوه‌وه، كراوه‌ته ئامانج.
PM:11:53:22/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 1884
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت