هه‌ولێر.. ئه‌و شوێنانه تێكده‌درێن كه سه‌وزه به ئاوی پیس ئاو ده‌ده‌ن
وێستگه نیوزـ
قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر هەڵمەتی تێکدانی ئەو شوێنانەی ده‌ستپێكرد كه سەوزە بەئاوی پیس ئاودەدەن.
قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه لەسەر فەرمانی قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر 17 شوێنی چاندنی سەوزە تێکدراون كه سه‌وزه به ئاوی پیس ئاو ده‌ده‌ن.
راشیگه‌یاندوه: به‌هاوكاریی هێزی زێڕەڤانی و بەشی پۆلیسی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شەش لەسەر ڕێگای هەولێر ـ موسڵ، 17 شوێنی چاندنی سەوزە تێکدران لەبەر ئەوەی بەئاوی پیس و زێرابی ماڵان ئاو دەدران.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ده‌ست بەسەر سەرجەم ماکینە و ماتۆڕ و کەلوپەلەکاندا گیراوه و ڕێکاری یاساییش بەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوه‌ته‌به‌ر، هەڵمەتەکەش لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان بەردەوام دەبێت.
PM:11:34:22/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 5360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت