پۆڵۆنیا.. بۆمبێكی گه‌وره‌ی سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانیی دووه‌م ده‌دۆزرێته‌وه
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
به‌رپرسانی پۆڵۆنیا سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له گواستنه‌وه‌ی نزیكه‌ی 42 هه‌زار كه‌س بۆ شوێنی ئارامتر، ئه‌وه‌ش به‌هۆی دۆزینه‌وه‌ی بۆمبێكی سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانیی دووه‌م كه كێشه‌كه‌ی زیاتر له 5 تۆنه.
میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه: بۆمبه‌كه دروستكراوی به‌ریتانیایه و له رێڕه‌وێكی ئاویدا له باكوری خۆرئاوای پۆڵۆنیا دۆزراوه‌ته‌وه كه كێشه‌كه‌ی 5.5 تۆن و درێژییه‌كه‌ی شه‌ش مه‌تره.
بۆمبه‌كه ئه‌گه‌ر بته‌قێته‌وه، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر 10 كیلۆمه‌تر له ده‌وروبه‌ری خۆی هه‌یه، هه‌ربۆیه به گه‌وره‌ترین بۆمبی سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانیی دووه‌م داده‌نرێت.
بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی بۆمبه‌كه، به‌رپرسانی پۆڵۆنیا له‌وه ده‌كۆڵنه‌وه كه نزیكه‌ی 42 هه‌زار كه‌س بۆ شوێنی ئارامتر بگوازنه‌وه.
له مانگی حوزه‌یرانی 1944 كه سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانیی دووه‌مه، هێزه‌كانی به‌ریتانیا ئه‌و بۆمبه‌یان به تایبه‌ت بۆ تێكشاندنی شوێنه ره‌ق و پته‌وه‌كان به‌كارهێناوه.
PM:11:03:22/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2816
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت