ژماره‌یه‌ك تانكه‌ری نه‌وتی ئاماده‌كراو بۆ ئاودیوكردن ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا
وێستگه نیوزـ
پۆلیسی وزه‌ی عیراق رایگه‌یاند ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك تانكه‌ره نه‌وتیان له هه‌ردوو پارێزگای ئه‌نبار و كه‌ركوك گرتووه كه ئاماده‌كرابوون بۆ به‌قاچاغبردن.
به‌شی كاروباری ناوخۆ و ئاسایشی پۆلیسی وزه‌ی عیراق رایگه‌یاند له‌سه‌ر راسپارده‌ی عه‌مید حه‌سه‌ن غنامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌شی كاروباری ناوخۆ و ئاسایشی پۆلیسی وزه‌ی عیراق هه‌ڵمه‌تێكی پشكنین ئه‌نجامدراوه.
راشیگه‌یاندوه كه هه‌ڵمه‌ته‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌رگرتنی هه‌واڵی پشتڕاستكراوه بووه به بوونی دوو گه‌راج له كه‌ركوك و یه‌كێكی دیكه‌ش له ئه‌نبار كه تانكه‌ره نه‌وتیان تێدابووه و ئاماده‌كرابوون بۆ ئاودیو كردن.
پۆلیسی وزه‌ی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه هێزه‌كانیان هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر هه‌ردوو گه‌راجه‌كه و ده‌ستیان به‌سه‌ر تانكه‌ره‌كان و ژماره‌یه‌ك عه‌مباردا گرتووه و دوو كه‌سیشیان له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ده‌ستگیر كردوه.
PM:10:10:22/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 3608
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت