شاجوانه كورده‌كه بڕیاری دا
وێستگه نیوزـ
كایا خزر پوور، خانمه مۆدێل و شاجوانی ئێران و كاندید بۆ شاجوانی ئاسیا له ڤێتنام له چاوپێكه‌وتنێكدا رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر له‌و كێبڕكێیه‌دا به‌شدار بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌كی به جلی کەنار دەریا و جلی ژێره‌وه ده‌رناكه‌وێت.
كایا له به‌رنامه‌یه‌كه‌كی كه‌ناڵی ئێن تی ڤی رایگه‌یاند كه هه‌رچه‌نده به به‌رده‌وامی دانیشتووی هه‌رێمی كوردستانه، به‌ڵام تاكه كاندیدی ئێرانه بۆ ئه‌و كێبڕكێیه و له‌ماوه‌ی دوو مانگی داهاتوودا به‌شداریی تێدا ده‌كات.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه پێی ده‌وترێت، وادیاره شه‌رم ده‌كه‌یت، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: "شه‌رمم شكاوه"، سه‌باره‌ت به بوونی خۆشه‌ویستێك له ژیانیدا، ده‌ڵێت تائێستا خۆشه‌ویستی نییه.
سه‌باره‌ت به له‌به‌ركردنی جلی ژێره‌وه و جلی سەر کەنار دەریا له كێبڕكێیه‌كه‌دا، كایا رایگه‌یاندووه كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێرانییه و له داهاتوودا كێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێت، بۆیه بڕیاری داوه به‌جلی ژێره‌وه ده‌رنه‌كه‌وێت و بیری لەوەش کردووەتەوە كه چۆن له‌و بڕگه‌یه خۆی لابدات.
PM:09:45:22/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 30320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت