پزیشكەكەی هەولێر بە 13 ملیۆن دینار سزا درا



وێستگە نیوز-
شایان عەسكەری، ئەو پزیشكەی لە 25ی ئازاری 2018لەشاری هەولێر روبەڕووی  لێدوان بوەوە و دواتریش بوە پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان لە كوردستان، لەلایەن دادگاوە بەبڕی 13 ملیۆن دیناری عێراقی سزادرا.

شایان عەسكەری لە خۆپیشاندانەكانی مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوو، لەكاتێكدا لەدژی موچەی فەرمانبەران و دۆخی گشتی هاوڵاتیان لەسەر شەقام بوو لەلایەن دوو كەسەوە كە لە خۆپیشانەكاندا هێرشیانكردبوە سەری سكاڵای لەسەر تۆماركرا.

تۆمەتی ناوزڕاندن درایە پاڵ شایانی پزیشك، بۆیە لەهەژماری خۆی دەڵێت"ئەمرۆ بڕیاری دادگام بەدەست گەیشت كە من دەبێت بڕی 11 ملیۆن دیناری عیراقی بدەم بە وانەی سكاڵایان لێ كردبووم، هەروەها بڕی دوو ملیۆن دیناری عیراقیش بۆ پارێزەرەكانیان، واتە بە ھەمووی دەبێت 13 ملیۆن دیناری عیراقی ڕادەست بكەم".

ناوبراون ئەوەش روندەكاتەوە، ئەو سكاڵای خۆی تۆمار كردوە لەسەر ئەو كەسانەی هیبَرشیان كردۆتە سەر و جەختیش لەوە دەكاتەوە، هەركاتێك ئەو توانی كەیسەكە بیەرێتەوە ئەوا پارەكەی دەبەخشێتە نەخۆشخانی توشبوو بەشێرپەنجە.


PM:08:59:22/09/2019










ئه‌م بابه‌ته 5312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو