مۆبایل كوشتی
یه‌فگینیا شۆلیاتڤا
وێستگه نیوزـ
تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی روسیا به چیرۆكی كچێك گه‌نجی وڵاته‌كه‌یان شۆك بوون كه به‌هۆی ئالوده‌بوون به مۆبایله‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
كچه‌كه به‌ناوی یه‌فگینیا شۆلیاتڤا-ی ته‌مه‌ن 26 ساڵ دانیشتوی شاری كیرۆڤ-ی روسیا بووه و زیاد له پێویست و به‌شێوه‌یه‌كی له راده به‌ده‌ر، خووی به مۆبایله زیره‌كه‌كه‌یه‌وه گرتووه.
یه‌فگینیا ئه‌وه‌نده ئالوده‌ی مۆبایله‌كه‌ی بووه ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ خۆشی بردوویه‌تیه حه‌مام و جارێكیان له كاتی خۆشتندا حه‌مامه‌كه‌دا شه‌حنی كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره شۆتێكی كاره‌بایی روویداوه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
كه‌سوكاری كچه‌كه وتویانه كه یه‌فگینیا زۆر خووی به مۆبایله‌كه‌یه‌وه گرتووه و حه‌زی به وێنه‌گرتنی ئاژه‌ڵ و منداڵ بووه و هه‌میشه وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
PM:08:33:22/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 6812
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت