عەلی حەمە ساڵح: لێكۆڵینەوە لە گەندەڵی خاڵە سنورییەكان دەكرێت



وێسیتگە نیوز

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لێكۆڵینەوەو بەدواداچونێكی وردیان لەسەر گەندەڵی لە خاڵە سنوریەكان كردوەو خستویانەتە بەردەست لایەنی پەیوەندیدار و لێكۆڵینەوە لەوبارەیەوە دەستی پێكردوە.

عەلی حەمەساڵح، لەبارەی كاركردنیان لەم وەرزەی پەرلەماندا ئاماژە بەوە دەكات، لە ڕۆژانی ئایندەدا پرۆژە یاسایی چاكسازی لە موچەو خانەنشینی و یەكەی ژمێریاریەكان دەچێتە پەرلەمان و لەگەڵ ئەوەشدا چەند كارێكی دیكەیان دەخاتەڕوو.

دەڵێت"لێكۆڵینەوەو بەدواداچونێكی وردمان لەسەر گەندەڵی لە خاڵە سنوریەكان كردوەو خستومانەتە بەردەست لایەنی پەیوەندیدار، ئێستا وەزارەتی دارایی ئەنجومەنی وەزیران سەرقاڵی لێكۆڵینەوەو ئامادەكردنی پرۆژەن بۆ پێداچونەوە بە سیستمی باج و گومرگ".

هەروەها باسلەوەش دەكات، بڕیاری هەمواری یاسای وەبەرهێنانیش هەیە، كە هۆكاری گەندەڵی گەورەبووە لە كوردستان و چەندین كەس بە ناڕەوا كردە ملیۆنێر و دەشڵێت"پرۆژەیەك بۆ دروستكردنی دامەزراوەیەكی دەرمان بۆ ڕێگری لە بازرگانی ناشەرعی و دەرمانی قاچاخ، لەگەڵ چەندین پرۆژەی دیكە".

ئەو پەرلەمانتارە ئەو كارانە بە هەنگاوی باش وەسف دەكات هەرچەندە جەختیش لەوە دەكاتەوە كە تاوەكو ئێستا گەندەڵی گەورە لە دۆسییەی نەوتدا هەیە و لەوبارەیەوە لە هەژماری خۆی نوسیویەتی"تائێستا گرفت و گەندەڵی گەورە لە دۆسیەی نەوتدا هەیەو پێویستە بە جدی چاكسازی لەم دۆسیەشدا بكرێت".


PM:05:30:22/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 1856 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت