مەسعود بارزانی: ئەوەی لەم دواییە بینیمان بەناوی دین كە كرا گەورەترین تاوانبوو



وێستگە نیوز
سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی لەم دواییە بینیمان بەناوی دین كە كرا لە هەندێك شوێن، گەورەترین تاوانبوو كە بەرانبەر دین كرا.

مەسعود بارزانی، ئەمڕۆ یەكشەممە بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو یەكێتییە كۆبوەوە و وێڕای پیرۆزبایی هاوكات لە وتەیەكدا باسیلەوە كردوە .

بارزانی لە كۆبونەوەكەدا وتویەتی"رۆڵی ئێوە ئامۆژگاری خەڵكە و ئەو بەلاڕێداچوونەی درووستبووە راستی بكەنەوە، دینی ئیسلام دینی برایەتی و تەباییە، ئەركی ئێوەیە خەڵكی پەروردە بكەن لەسەر پێكەوەژیان و رێز لە یەكترگرتن و یەكترقبووڵكردن. ئەوەی لەم دواییە بینیمان بەناوی دین كە كرا لە هەندێك شوێن، گەورەترین تاوانبوو كە بەرانبەر دین كرا، وەك ئەوەی تیرۆریستان لە كوشتن و سووتاندن كردیان".

وتوشیەتی"كەی ئیسلام رێگەی ئەو تاوانانەی داوە؟ ئێوە دەتوانن رۆڵێكی گەورەتر ببینن و دەبێ پشتیوانیشتان بكرێ، گرنگە خەڵكی ئێمە واپەروەردە بكرێت كە دین و نیشتمان لەیەكتری جیانەكرێتەوە، ئەوەی دینداربێت نیشتمانی خۆشدەوێ و ئەوەی نیشتمانی خۆشبوێ دیندار دەبێت، دەبێ ئەو هاوكێشەیە رابگیرێت".


PM:02:49:22/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 1804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو