وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی نوێی لە بارەی مۆڵەتەوە دەرکرد
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا به راگرتنی مۆڵه‌تی خوێندن و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌ته‌كه‌و هێزه‌كانی ئاگادارده‌كاته‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نوسراو بۆ مۆڵه‌تی خوێندن به‌رزنه‌كرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه گشتاندنی بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان و هێزه‌كانی ناوخۆ پێكراوه‌و واژۆی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی له‌سه‌ره تیایدا ئاماژه به‌وه‌كراوه، له‌ئێستاوه مۆڵه‌تی خوێندن تا 31ی 12ی 2019، راگیراوه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی مۆڵه‌تی خوێندن وه‌رناگرن.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه: ئامانجی راگرتنی ئه‌و مۆڵه‌ته به‌ئامانجی رێكخستنه‌وه‌ی كاروباری خوێندنه له‌و وه‌زاره‌ته‌و دانانی پلانێكی نوێیه.
هــ. ر
PM:02:09:22/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 19756
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت