بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ئه‌لبانیای هه‌ژاند
وێستگه نیوزـ
ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كانی روودانی بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له ئه‌لبانیا به‌پێی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ن گیانیانله‌ده‌ستدا دوو كه‌سه
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21ی ئه‌یلولی 2019، بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له خۆرئاوای ئه‌لبانیای دا و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانله‌ده‌ستدا.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌لبانیا و په‌یمانگانی زانست و ته‌نكنه‌لۆجیا راییانگه‌یاندووه كه گوڕی بومه‌له‌رزه‌یه‌كی 5.8 پله بووه به پێوه‌ری رێخته‌ر.
ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه كه بومه‌له‌رزه‌یه‌كه به 30 كیلۆمه‌تر له شاری دۆرێسی گه‌شتیاریه‌وه دووره بووه و ناوچه‌كانی سه‌ر كه‌ناری خۆرئاوا و خۆرهه‌ڵاتی ئه‌لبانیا هه‌ستیان پێ كردوه و به‌لایه‌نی كه‌میشه‌وه گیانله‌ده‌ستدانی دوو كه‌س راگه‌یه‌ندراوه.
PM:10:45:21/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 4484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت