ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21ی ئه‌یلولی 2019، رێكخراوی داعش ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێ هه‌ینیی خسته ئۆباڵی خۆی كه پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگری كرتووه‌ته ئامانج و بووه‌هۆی كوژرانی 12 كه‌س.
رۆژی هه‌ینی خانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگیی عێراق ئاشكرایكرد له ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی ته‌وقیتكراو له‌ناوپاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگر له شری كه‌ربه‌لا، 12 كه‌س كوژراون و 5ی دیكه‌ش برینداربوون.
هه‌ر ئه‌مڕۆش، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ربه‌لا ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ده‌ستگیركردووه و روداوه‌كه‌شی به "هێرشێكی تیرۆرستیی ترسنۆكانه" وه‌سفكرد.
دوای سێ ساڵ له داگیركردنی روبه‌رێكی زۆر له خاكی عیراق، له مانگی كانونی یه‌كه‌می 2017، حكومه‌تی ئه‌وكاته‌ی عیراق به سه‌رۆكایه‌تیی حه‌یده‌ر عه‌بادی، رزگاركردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی له‌ده‌ستی داعش راگه‌یاند، ئێستاش باس له‌وه ده‌كرێت كه هێشتا شانه نوستووه‌كانی داعش له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی وڵات چالاكن و به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه داعش ناوبه‌ناو هێرشی خۆی بۆسه‌ر ناوه‌نده جیاجیاكانی عیراق ده‌كات.
PM:07:57:21/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 1800
جار خوێنراوه‌ته‌وه