وه‌زیری‌ ناوخۆ فه‌رمانێكی‌ له‌سه‌ر عه‌مید سه‌رحه‌د قادر و ئه‌فسه‌ره‌كانی‌ پارتی‌ ده‌ركرد

‌به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك



وێستگه‌ نیوز-

وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ عێراق فه‌رمانی‌ دا  لێپرسینه‌وه‌كان دژی‌ سه‌رحه‌د قادر به‌رێوبه‌ری‌ پێشووی‌ پۆلیسی‌ قه‌زاو ناحییه‌كانی‌ شاری‌ كه‌ركوك و ئه‌فسه‌ره‌كانی‌ تری‌ سه‌ر به‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ڕابگیرێت.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ سایتی‌ وێستگه‌ نیوز، یاسین یاسری، وه‌زیری ناوخۆی عێراق به‌نوسراوێكی‌ فه‌رمی‌ فه‌رمانی‌ داوه‌ به‌ پۆلیسی‌ شاری‌ كه‌ركوك لێپرسینه‌وه‌كان دژی‌ سه‌رحه‌د قادرو ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ ڕابگرن كه‌ له‌دوای‌ 16ی‌ ئۆكتۆبه‌ری‌ 2017 وه‌ له‌كاره‌كانیان دابڕاون.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پۆلیسی‌ شاری‌ كه‌ركوك به‌وێستگه‌ نیوزی‌ ڕاگه‌یاند كه‌ نوسراوه‌كه‌ ته‌م و مژاوییه‌و نازانرێت ئایا لێپرسینه‌وه‌كانی‌ به‌شداریكردنی‌ ڕیفراندۆمی‌ ئه‌م ئه‌فسه‌رانه‌ ڕاده‌گرن، یاخود "ئه‌و ئیجرائاتانه‌ی‌ تایبه‌ته‌ به‌دابڕان و نه‌چوونه‌وه‌ بۆ سه‌ر كاره‌كانیان له‌دوای‌ 16ی‌ ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌".

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ سایتی‌ وێستگه‌ نیوز، ئه‌م نوسراوه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ رۆژی‌ 28/8/2019 وه‌فدێكی‌ حكومه‌تی‌ به‌غدا به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ یاسین یاسری‌ وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ عێراق سه‌ردانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیان كردوو له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كۆبونه‌وه‌.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان، له‌كۆبونه‌وه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ هه‌رێم داوایان لێكراوه‌ كێشه‌ی‌ ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ كوردانه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن كه‌ له‌به‌ر به‌شداریكردنیان له‌ریفراندۆم سزا دراون و وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ عێراقیش به‌ڵێنی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ داوه‌.سه‌رچاوه‌كه‌ وتی‌: ئه‌م فه‌رمانه‌ به‌شێك له‌ئه‌فسه‌رانی‌ یه‌كێتیش ده‌گرێته‌وه‌

رؤذى 30/8/2019 جاريَكى تر برِيارى دةستطيركردنى عةميد سةرحةد قادر 

له‌دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه‌، به‌رپرسانی به‌غدا به‌چه‌ندین جۆر سزای به‌رپرسانی ئیداری و ئه‌منیی پێشوی كه‌ركوكیان داوه‌ و له‌ پۆسته‌ ئیدارییه‌كان لایان بردون و به‌رپرسی عه‌ره‌ب و توركمانیان خستوه‌ته‌ شوێنه‌كانیان، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی چه‌ندین جار فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ هه‌ندێك له‌و به‌رپرسانه‌ ده‌ركردوه‌، ئه‌و فه‌رمانه‌ش كه‌ بۆ سه‌رحه‌د قادر ده‌ركراوه‌، نوێترین گێچه‌ڵكردنی حكومه‌تی فیدڕاڵیی عیراقه‌ به‌ به‌رپرسه‌ كورده‌كانی پێشوی كه‌ركوك.

رۆژی 25-9-2017 ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان و شاری كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان ئەنجامدرا و بەپێی ئەنجامەكانیش 93%ی دەنگی بەڵێَ بوو، بەڵام دواتر حكومەت و پەرلەمانی عیراق ژمارەیەك بڕیاریان لە دژی كوردستان دەكرد و ئێوارەی رۆژی 29-9-2017 گەشتی نێودەوڵەتی فڕۆكەخانەكان راگیران. 

لە 16ی ئۆکتۆبەری 2017، هێرشی هێزە عیراقییەكان بۆ كەركوك و ناوچە جێ ناكۆكەكانی هەرێم ده‌ستی‌ پێكرد و دوای‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ شاری‌ كه‌ركوك و دووزخورماتوو و داقووقیان كۆنترۆڵ‌ كرده‌وه‌ و ئاڵای‌ كوردستانیان له‌سه‌ر بینای‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك داگرت و ئاڵای‌ عیراقیان له‌ شوێنی‌ هه‌ڵكرد. 

رۆژی‌ 17-10-2017 هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ مه‌خمور، گوێر، شه‌نگال، سنونێ‌، باشیك به‌نداوی موسڵ كشانه‌وه‌ و هێزه‌ عیراقییه‌كان چوونه‌ ئه‌و ناوچانه‌، هاوكات هێزه‌ عیراقییه‌كان چوونه‌ ناو خانه‌قین و جه‌له‌ولا و ئاڵای‌ عیراقیان له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ هه‌ڵكرد

سه‌رله‌به‌یانی رۆژی‌ هه‌ینی‌ 20-10-2017  هێزه‌ عیراقییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی چوونه‌ نێو شارۆچكه‌ی پردێ كه‌ له‌ڕووی ئیدارییه‌وه‌ سه‌ر به‌ پارێزگای كه‌ركوكه‌ و دوا ناوچه‌ی‌ ئه‌و پارێزگایه‌ بوو كه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ پێشمه‌رگه‌دا بوو، به‌وشێوه‌یه‌ش سه‌رجه‌م ناوچه‌ كوردستانییه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان له‌ ده‌ستی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا نه‌مان و چوونه‌وه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حكومه‌تی‌ عیراق.


AM:11:42:21/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 74976 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت