زەین عابدین بن عەلی كۆچی دوایی كرد
وێستگە نیوز
سەرۆكی پێشووی تونس، لە عەرەبستانی سعودیە و لەتەمەنی 83 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
میدیاكانی تونس بڵاویان كردوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، زەین بن عابدین، سەرۆكی پێشووی تنونس لە نەخۆشخانەكانی وڵاتی سعودیە كۆچی دوایی كرد.
هاوكات زانیارییەكان ئەوە دەخەنەڕوو، بن عەلی لەتەمەنی 83 ساڵیدا و بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كردوە و ماوەی سێ مانگە لەیەكێك لەنەخۆشخانەكانی ریازی پایتەختی سعودیە چارەسەر وەردەگرێت.
زەین عابدین، لە ئیلولی 1936 لە دایكبووە و لە ساڵی 1987 تاوەكو 2011 سەرۆكایەتی كۆماری تونسی كردوە.
عابدین یەكەم سەرۆك بوو كە لە شۆڕشەكانی بەهاری عەرەبی لە 2011 دەسەڵاتی بەجێ هێشت و ڕووە و وڵاتی سعودیە بەرێگەوت.
PM:05:37:19/09/2019
ئهم بابهته 3448
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت