حكومەتی هەرێم چەندین بژاردە بۆ چارەسەر دەخاتە بەردەم حكومەتی عیراق


وێستگە نیوز
سەرۆكی حكومەتی هەرێم جەخت لەوە دەكاتەوە، چەندین بژاردەیان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ حكومەتی عیراق خستووەتەڕوو، هاوكات نوێنەری ئەمەریكاش ئاماژە بەوە دەكات پەیوەندییەكان بەرەو پێش دەچن.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كورستان ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ (ماتیۆ تولەر) باڵیۆزی ئەمەریكا لە عیراق كۆبوەوە و بەپێی ڕاگەیەنراوی سەرۆكایەتی حكومەت، باڵیۆزی ئەمەریكا ئەوەی خستۆتەڕوو، ئەوان هەست دەكەن پێشكەوتن لە پرۆسەی گفتوگۆكاندا هەیە لەنێوان هەردوو حكومەتی عیراق و هەرێم.

هەر لە چوارچێوەی كۆبونەوەكەدا مەسرور بارزانی، باسیلەوە كردوە كە لەسەر چەند ئاستێك گقتوگۆ لەگەڵ حكومەتی عێراق بەردەوامە و وتشیوتی"چەندین بژاردەشمان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان خستووەتەڕوو بە شێوەیەك كە دەستوور بنەمای سەرەكی چارەسەركردنی كێشەكان بێت".


PM:05:56:18/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 2644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو