پیرباڵ بە كەفاڵەتی 10 ملیۆن دیناری عیراقی ئازادكرا

‌فەرهاد پیرباڵ


وێستگە نیوز

پاش ئەوەی بەتۆمەتی سوتاندنی ماڵی وەفایی لە شاری هەولێر دەستگیر كرا، فەرهاد پیرباڵ ئەمڕۆ چوارشەممە بە قەواڵەی دەستەبەری (كەفالەت) ئازاد كرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نوسەر و مامۆستای زانكۆ (فەرهاد پیرباڵ) بە بڕی 10,000,000 ملیۆن قەواڵەی دەستەبەری (كەفالەت) ئازاد كراو و بەپێی زانیارییەكانی (وێستگە نیوز)یش لەئێستادا ناوبراو لە ماڵی خوشكێكێتی لەشاری هەولێر.

14ی تەممزی 2019، بەتۆمەتی سوتاندنی كتێبخانەی ماڵی وەفایی لەشاری هەولێر، فەهاد پیرباڵ نوسەر و مامۆستای زانكۆ دەستگیر كرا و ئەو كاتیش بەڕێوەبەرانی ماڵی وەفایی ئەوەیان خستەڕوو، یەهۆی رووداوەكەوە زیانێكی زۆریان بەركەوتووە.


PM:04:36:18/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 1900 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت