ئازاد تۆفیق بۆ وێستگە نیوز: من خەمی ئەوەمە پاسپۆرتەكەم تیا بچێت و خەمی سەفەرەكەم نیە

‌ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە

وێستگە نیوز: زانكۆ سەردار

پارێزگاری هەڵەبجە، لەبارەی بانگێشت نەكردنی لەلایەن سەرۆكی حكومەتی عیراق بۆ وڵاتی چین جەخت لەوە دەكاتەوە، ئەگەر ئەوان هەڵەبجە بە پارێزگا نازانن ئەوا ئەوانیش هەمان هەڵوێستیان بەرامبەر بەغدا دەبێت.

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی ئەیلولی 2019، شاندێك كەلە پارێزگارەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان پێكهاتووە بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق بە هەماهەنگی هەرێمی كوردستان سەردانی وڵاتی چین بكات، بەڵام بە پێی لیستێك كە ناوی سەرجەم پارێزگارەكانی عیراقی تێدایە، ناوی پارێزگاری هەڵەبجە نەهاتووە.

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە بە (وێستگە نیوز)ی ڕاگەیاند"من پاسپۆرتی خۆم ناردوە بۆ عێراق، بەلام ئەگەر عێراق هەڵەبجە بە پارێزگا نازانێت ئێمەش عیراق بەعیراق نازانین، هەرچەندە پاسپۆرت بەمنیان ووتوە كە بانگێشتكراوم، بەراِستی ئێستا من خەمی ئەوەمە پاسپۆرتەكەم تیا بچێت و خەمی سەفەرەكەم نیە، چونكە هێشتا پاسپۆرتەكەیان بۆ نەناردومەتەوە".

پێشتریش د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێكیدا بۆ (وێستگە نیوز) ڕاگەیاندبوو" شاندەكە لەسەر ئاستی پارێزگارەكانی عیراق دەبێت و هەرسێ پارێزگاری پارێزگاكانی (هەولێر، سلێمانی و دهۆك)یش بەشداری شاندەكە دەكەن".

وتبووشی"بەمەبەستی دروستكردنی پەیوەندیەكی ئابووری بەهێز و وەبەرهێنانی وڵاتی چین لە عیراق و هەرێمی كوردستان سەردانی ئەو وڵاتە دەكەین".


PM:04:06:18/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 6196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت