په‌رله‌مانی عیراق به‌نیازی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی پشكنه‌ره گشتییه‌كانه
وێستگه نیوزـ
په‌رله‌مانتارێكی ره‌وتی حیكمه ئاشكرایكرد كه رای گشتی له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لیژنه‌ی پشكنه‌ره گشتییه‌كانه و په‌رله‌مانیش به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان ده‌ڕوات.
خالد جهشمهعی، په‌رله‌مانتاری ره‌وتی حیكمه له په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند: له خولی پێشوی په‌رله‌مانه‌وه، پێشنیازی ههڵوهشانجنهوهی پشكنه‌ره گشتییه‌كان كراوه و وتی: ئێستا ئه‌و پشكنه‌رانه رۆڵیان نه‌ماوه.
راشیگه‌یاند: له‌ناو پشكنه‌ره گشتییه‌كاندا كه‌سانی باش و كه‌سی گه‌نده‌ڵیش هه‌ن، بۆیه رای گشتی و په‌رله‌مانیش له‌گه‌ڵ ههڵوهشاندنهوهیاندایه.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی ره‌وتی حیكمه پێشنیازیشی كردوه بهڕٍێوهبهرایهتیی گشتی له ده‌سته‌ی نه‌زاهه نوێ بكرێته‌وه تا ئه‌ركی چاودێری بگرێته ده‌ست و دانانی پشكنه‌ری گشتیش به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مان، بێ به‌هاكردنی كوتله سیاسییه‌كان بوو.
رۆژی دووشه‌ممه 16ی ئه‌یلولی 2019، په‌رله‌مانی عیراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه‌یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی پشكنه‌رانی گشتی كرد و به‌و خوێندنه‌وه‌یه دانیشتنه‌كه‌ی كۆتایی پێهێنا.
PM:10:41:17/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2344
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت