ئەڵقەی هاوسەرگیرییەکەی قووتدا

‌ئەو ئەڵقەیەی لە گەدەی ئیڤانزدا دەرهێنرا


وێستگە نیوز-

ژنێکی ئەمریکی دووچاری رووداوێکی سەیر هات دوای ئەوەی ئەو شتەی لە خەویدا بینی دوای هەستانیشی لە خەو هەمان رووداوی بەسەرهات.

جینا ئیڤانز ئەو ژنە ئەمەریکیەیە  کە وەک خۆی دەڵێت " خەوێکی نامۆی " بینیوە و لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک خەوەکەی باس کردووە و دەڵێت" لەسەر قیتارێک بووم لەگەڵ دەزگیرانەکەم بۆبی هویل، کۆمەڵێک کەسی خراپکار بەرەو ڕووم هاتن و منیش لە ترسدا ئەڵقەکەی پەنجەم قووتدا و کەمێک ئاویشم بەسەردا خواردەوە".

ئیڤانز دەشڵێت، کە لە خەو هەستام تووشی شۆک بووم کاتێک سەیری پەنجەمم کرد و ئەڵقەکەم تێدا نەبینی، دەزگیرانەکەم بانگ کرد و پرسیارم لێ کرد دواتر راستەوخۆ چووین بۆ نەخۆشخانە و دکتۆرەکان بۆیان ئاشکرابوو هەر بەڕاستی من ئەڵقەکەم قووتداوە".

دکتۆرەکانی نەخۆشخانە بڕیاریاندا نەشتەرگەری بۆ ئیڤانز ئەنجامبدەن و ئەڵقەکە لە گەدەیدا دەربهێنن، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە دەزگیرانەکەی پێشکەشی بکاتەوە و داوای هاوسەرگیری لێ بکات.

ئیڤانز بەشێوەیەکی گاڵتەجارانە و بە پێکەنینەوە لە پۆستەکەیدا نوسیویەتی، "بۆ ماوەیەکی درێژ چاوەڕێی ئەم ئەڵقەی هاوسەرگیریەم کرد، بەم زوانە هاوسەرگیری لەگەڵ بۆبی هویڵ-ی خۆشەویستم دەکەم".

ش . ر


PM:02:15:17/09/2019












ئه‌م بابه‌ته 4024 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو