خامنەیی: لەهیچ ئاستێکدا لەگەڵ ئەمریکا کۆنابینەوە

‌عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران


وێستگە نیوز-

رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاند، لە هیچ ئاستێکدا گفتوگۆ لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا ناکەن.

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی فەرمی ئێران، عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتووشیەتی،" ئەمە هەڵوێستی تەواوی سەرانی ئێرانە و هەموو سەرکردەکانی وڵاتەکەی باوەڕیان بەم بڕیارە هەیە".

پێشتر ئەوە راگەیەندرا کە لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری نیویۆرک دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران، چاویان بە یەک دەکەوێت.

ئەم لێدوانەی خامنەیی لەکاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، ئامادەیی خۆی پیشاندابوو کە چاوی بە هاوتا ئێرانەیەکەی بکەوێت سەرەڕای هەڕەشەکانی بۆ سەر ئێران.

رۆژی هەینی رابردووش دۆناڵد ترەمپ وتی، " سەرکردەکانی ئێران خواستیانە لەگەڵ ئەمریکا کۆببنەوە، دەتوانم بڵێم ئێران دەیەوێت لەگەڵ ئێمە کۆبوونەوە بکات".

جێی ئاماژەیە دوای هێرشێک بۆ سەر دامەزراوی نەوتی ئارامکۆی سعودیە  ئالۆزییەکان لە ناوچەکەدا بەرزبوونەوە و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش رایگەیاند وا دەردەکەوێت ئێران لە پشتی هێرشەکانەوە بێت.

ش . ر 


PM:12:15:17/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 3852 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت