په‌روه‌رده‌ی رانیه‌ مامۆستایانی وانه‌بێژ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی رانیه‌ سه‌رجه‌م مامۆستایانی وانه‌بێژی ئاگادار كرده‌وه‌ كه‌ ده‌توانن له‌ سبه‌ینێوه‌ فۆرمی وانه‌بێژی دابه‌ش ده‌كرێت، راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ فۆرمه‌كان ته‌نها بۆ وانه‌بێژانی ساڵی رابردووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی رانیه‌ رایگه‌یاندوه‌  سەرجەم ئەو مامۆستا وانەبێژانەی کە ساڵی ڕابردوو لەسنوری پەروەردەی ڕانیە وانەبێژ بوون، له‌ ماوه‌ی دوو رۆژدا و له‌ سبه‌ینێوه‌ سەردانی پەروەردەی ڕانیە بکەن تا لە ناوەندەکانی خوێندن وەک مامۆستای وانەبێژ ده‌ستبه‌كار ببنه‌وه‌.

بۆ وه‌رگرتنی فۆرم په‌روه‌رده‌ی رانیه‌ چه‌ند تێبینیه‌كی به‌ وانه‌بێژان داوه‌ كه‌ ده‌بێت پابه‌ندبن پێوه‌ی به‌مجۆره‌ی خواره‌وه‌:

1-  تەنها مامۆستایانی وانەبێژی ساڵی ڕابردوو سەردانیان بکەن چونکە هەر ئەوان دادەنرێنەوە.

2- هەرناوەندێک مامۆستای وانەبێژ بەدەر لە لیژنەی وانەبێژی پەروەردەی ڕانیە دابنرێت بەهیچ شێوەیەک پارەی بۆ خه‌رج ناکرێت.
3- هەرمامۆستایەکی وانەبێژ ئەم فۆڕمە پڕنەکاتەوە فەرمانی کارگێڕی بۆ دەرناکرێت.

4-  لەڕۆژی یەکشەممە 24ی ئه‌یلولی 2019 فۆڕمەکان وەردەگیرێنەوە کە مەرجە مامۆستاکە خۆی بیگەڕێنێتەوە و ناسنامەی پێبێت.

5- مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت(دەرونناسی و کۆمەڵناسی) سەردانمان نەکەن چونکە فەرمانی داراییان نییە و دانانرێنەوە، دەرچوانی باخچەکانی منداڵانیش تاکو ئاگاداریان دەکەینەوە سەردانمان نەکەن.


PM:11:54:16/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 1572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت