سعودیه: ئێران له‌پشت هێرشه‌كانی سه‌ر كۆمپانیای ئارامكۆوه‌یه
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودی ئێرانی تۆمه‌تبار كرد به‌و هێرشانه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا كرانه‌سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتیه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16ی ئه‌یلولی 2019، له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودی رایگه‌یاند: به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تایه‌كان چه‌كی ئێرانی له هێرشی سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆ به‌كارهاتووه، راشیگه‌یاندوه ئامانجیش له‌و هێرشه زیانگه‌یاندن بووه به سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی جیهان كه ئارامكۆ یه‌كێك له‌و سه‌رچاوانه‌یه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت: دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان حكومه‌تی ریاز هه‌موو رێوشوێنێكی پێویست بۆ پارێزگاری كردن له ئارامی و ئۆقره‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌گرێته‌به‌ر.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-ی چاپی ئه‌مریكا بڵاویكردوه‌ته‌وه، زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئێران سه‌رچاوه هێرشه‌كانی سه‌ر دوو هه‌ردوو دامه‌زراوه‌ی به‌قیق و خرێس-ی كۆمپانیای ئارامكۆی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌یه .
PM:10:56:16/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت