به‌رهه‌م ساڵح: كار له‌سه‌ر ئه‌و یاسایانه ده‌كه‌ین كه گرنگن بۆ بنیادنانی ده‌وڵه‌ت
وێستگه نیوز -
سه‌رۆك كۆماری عیراق رایگه‌یاند كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و نوێنه‌راندا كار له‌سه‌ر ئه‌و یاسایانه ده‌كه‌ن كه گرنگن بۆ بنیادنانی ده‌وڵه‌ت.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراواندا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15ی ئه‌یلولی 2019 له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و نوێنه‌رانی په‌یوه‌ندیدار له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لیژنه‌ی داكۆكی له مافه‌كانی ژنان و نوێنه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و پسپۆڕانی كاروباری ژنان و خێزان، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق به بۆنه‌ی ته‌واوكردن و ناردنی پرۆژه یاسای توندوتیژی دژ به خێزان رایگه‌یاند كه "ئامانج له پرۆژه یاساكه بریتییه له پاراستنی خێزان له توندوتیژی كه ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییه ده‌كه‌وێته سه‌رشانی هه‌ر تاكێك له ته‌كه‌كانی خێزان له به‌رامبه‌ر یه‌كتردا، به تایبه‌تریش پاراستنی ژنان و كچان و منداڵ له چوارچێوه‌ی خێزاندا، چونكه هه‌ر ئازاردانێك دژ به پێودانگی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینییه".
به‌رھه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه "پرۆژه یاساكه، توندوتیژی خێزانی وه‌ك تاوانێك ده‌ناسێنێت ھه‌ربه‌و یاسایه‌ش كه‌سی سه‌رپێچی كار سزا ده‌درێت، جگه له‌وه‌ش پرۆژه یاساكه ته‌واوی یاساكانی پێشوتر ھه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، ھاوكات لیژنه‌یه‌كی باڵاش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی پێكده‌ھێنرێت كه كاره‌كانی بریتی ده‌بێت له داڕشتی په‌یڕه‌وێك بۆ كاری لیژنه‌كه به‌مه‌ستی پارێزگاریكردن له ھه‌ر توندوتیژه‌یه‌كی خێزانی".
ھه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار رایگه‌یاند كه "له پڕۆژه یاساكه‌دا هاتووه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی گشتی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ پێكده‌هێنرێت به‌ناونیشانی (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاراستنی خێزان) كه ئه‌ركه‌كه‌ی بریتی ده‌بێت له به‌دواداچوون و لیكۆڵینه‌وه له‌و سكاڵایانه‌ی كه له‌سه‌ر توندوتیژی خێزانی ده‌كرێت، هاوكات دادگایه‌كی تایبه‌ت به‌خێزان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری پێكده‌هێنرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه له دۆسییه‌كانی توندوتیژی خێزانی".
وتیشی: "وڵات به دۆخێكی سه‌ختدا تێپه‌ڕی، كه به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تیرۆر‌و توندڕه‌وی و سسته‌م له پێشنینه‌ی كاره‌كان بوو جگه له‌وه‌ش كارمان كرد بۆ ره‌خساندنی كه‌شێكی له‌باری سیاسی تاكو لێكتێگه‌یشتنێكی ده‌ستوری له‌نێو لایه‌نه‌كان بێته كایه‌وه".
سه‌رۆك كۆمار راشیگه‌یاند كه "له‌به‌رده‌م قۆناغێكی نوێداین بۆ بونیادنانی ده‌وڵه‌ت و فه‌راھه‌مكردنی سه‌رچاوه خێروبێره‌كانی بۆ خزمه‌تی ھاووڵاتیان و ده‌سته‌به‌ركردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی و فێركردن و گه‌شه‌پێدانی مافه ره‌واكانی ھاووڵاتیان" و ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه "پارێزگاریكردن له‌و مافانه به‌گوێره‌ی ده‌ستور له پێشینه‌ی كاره‌كانمان ده‌بێت له سه‌ركردایه‌تی كردنی ئه‌م وڵاته‌دا".
له‌لای خۆیه‌وه دكتۆره زكری عه‌لوش سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ھه‌میشه‌یی بۆ مافه‌كانی ژنان دووپاتی كرده‌وه كه "ئه‌م پڕۆژه‌یه ته‌نھا بۆ ژنان نییه، به‌ڵكو ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزان ده‌گرێته‌وه، ھه‌روه‌ھا رایگه‌یاند كه ھیوامان زۆر به ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێیه كه به‌ره‌و سه‌رخستنی مافه‌كانی ژنانی عێراقی ھه‌نگاو بنێت، ھاوكات ھه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك كۆماریشی له پشتیوانی پرۆژه‌كه‌دا به‌رزنرخاند".
ھه‌روه‌ھا حه‌نان فه‌تلاوی راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتیكرده‌وه كه پ"ڕۆژه یاساكه پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌ت نییه، ھه‌روه‌ھا ڕێزی له پێگه‌ی ژنان له كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌گرێت" و رۆڵی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و سه‌رۆك كۆماریشی له ئاماده‌كردنی ئه‌و پڕۆژه‌كه یاسا و پشتیوانی به‌رده‌وامی بۆ پرسی ژنان به‌رزنرخاند.
ئاڵا تاڵه‌بانی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی په‌رله‌مانتارانی ژنانی عیراقیش باسی له ته‌واوكردنی پرۆژه یاساكه كرد و رایگه‌یاند، كه "یاسایه‌كه دڵخۆشكه‌ره جێگه‌ی ئومێدی ھه‌مووانه" و ھه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك كۆمار و تیمی سه‌رۆكایه‌تی كۆماریشی له ئاماده‌كردنی ئه‌م پڕۆژه یاسایه‌دا به‌رزنرخاند.
له‌لای خۆیه‌وه ھه‌یفا ئه‌مین سه‌رۆكی لیژنه‌ی ژنان و خێزان و منداڵان له په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند كه "دیارده‌ی توندوتیژی خێزانی ئاسته‌نگێكه له به‌رده‌م یه‌كگرتوویی و سازانی خێزاندا، چونكه خێزان كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كییه له‌كۆمه‌ڵگه‌دا، ھاوكات ڕۆڵی سه‌رۆك كۆماری به‌رزنرخاند بۆ ئه‌و مه‌به‌سته".
له كۆتایدا سه‌رۆك كۆمار دووپاتیكرده‌وه كه دیالۆگ و گفتوگۆیه‌كی زۆر له باره‌ی دامه‌زراندنی وه‌زاره‌ت یان ئه‌نجومه‌نێكی باڵای ژنانه‌وه كرا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ئه‌زمونی وه‌زاره‌تی ژنان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، بۆ داكۆكی كردن له مافی ژنان، چونكه ئه‌م پرسه پێویستی به ھه‌وڵێكی گشگیری كۆمه‌ڵگه و حكومه‌ت ھه‌یه، ڕاشیگه‌یاند كه له ده‌رئه‌نجامی ڕاوێژكردندا گه‌یشتینه بیرۆكه‌یه‌ك ئه‌ویش داڕشتنی یاسایه‌كه بۆ وه‌زاره‌تی ژنان و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی كه پێویستی به پێكھێنانی ئه‌نجومه‌نێكی نیشتمانییه بۆ ژنان له سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌ت.
PM:11:53:15/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2816
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت