نیویۆرك تایمز: مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه‌ته هه‌ڕه‌شەیه‌كی دیكه له عیراق
وێسگه نیوزـ
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز-ی چاپی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌رده‌م عیراقی ئاشكراكرد، ئه‌ویش ئالوده‌بونی گه‌نجانه به جۆرێك له مادده‌ی هۆشبه‌ر.
رۆژنامه‌كه له راپۆرتێكدا پێی وایه كه گه‌نجانی عیراق ئالوده‌ی كێشانی جۆره مادده‌یه‌كی هۆشبه‌ر بوون كه له جۆری كریستاڵه و پێی ده‌وترێت كریستاڵ سمیس، ئه‌مه‌ش به‌پێی رۆژنامه‌كه نوێترین تێكچونی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه له‌دوای داگیركردنی عیراق له ساڵی 2003 به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی‌دا هاتبێت.
رۆژنامه‌كه گه‌نجێكی عیراقیی به‌ناوی حسێن كه‌ریم دواندوه كه ئالوده‌ی كریستاڵی هۆشبه‌ر بووه و گه‌نجه‌كه دانی به‌وه‌دا ناوه تائێستا سێ ئۆتۆمبیل و پارچه زه‌وییه‌ك و هه‌زاران دۆلاری بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و جۆره مادده هۆشبه‌ره، له‌كاتێكدا پێش ئالوده‌بونی به‌نیازبووه پارچه زه‌وییه‌كه‌ی بكات به خانوو.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، حسێن كه‌ریم یه‌كێكه له‌و هه‌زاران گه‌نجه عیراقییه‌ی كه ئالوده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه له عیراق، عیراقێك به‌ده‌ست كێشه‌ی مادده هۆشبه‌ره ده‌گمه‌نه‌كانه‌وه ده‌ناڵێنێت.
نیویۆرك تایمز ئاشكرایكردوه كه پارێزگاكانی به‌سره و به‌غدا له‌و پارێزگایانه‌ن كه زۆر به خراپی به‌ده‌ست كێشه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌ناڵێنن به تایبه‌ت له به‌سره كه ته‌نها له ساڵی رابردوودا هه‌زار و 400 كه‌س له‌و شاره به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر سزا دراون.
رۆژنامه‌كه پێی وایه، به‌راورد به وڵاتانی دیكه كێشه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر له عیراق هێشتا له سه‌ره‌تادایه، بۆیه چاره‌سه‌رێكی ئه‌وتۆ بۆ كێشه‌كه له‌ئارادا نییه و حكومه‌ت ته‌نها به زیندانیكردنی به‌كارهێنه‌ران ده‌یه‌وێت روبه‌ڕوی دیارده‌كه ببێته‌وه.
PM:04:08:15/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2396
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت