وەزیری تەندروستی عیراق دەستی لەکارکێشایەوە

‌عەلائەدین عەلوان

وێستگە نیوز ـ

عەلائەدین عەلوان، وەزیری تەندروستی عیراق ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی ئه‌یلولی 2019 ئاشکرای کرد دەستی لەکار کێشاوەتەوە.


وەزیری تەندروستی عیراق لە پۆستێکیدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە و نوسیویەتی، "وەک وزیری تەندروستی و ژینگەی عیراق دەست لەکارکێشانەوەی خۆم پێشکەشی سەرۆک وەزیران کردووە".

لە نامەی دەست لەکارکێشانەوەکەیدا عەلائەدین عەلوان سوپاسی سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمانی عیراقی کردووە بۆ ئەو متمانەیەی پێیان بەخشیوە.

رۆژی 9ی ئەم مانگە وەزیری تەندروستی عیراق بۆ جاری دووەم نامەی دەست لەکارکێشانەوەی ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عیراق کرد، پێشتریش لە مانگی شوباتی ئەمساڵ عەلائەدین عەلوان نامەی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش کردبوو، بەڵام لەلایەن عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عیراقەوە دەست لەکارکێشانەوەی رەتکرایەوە.

ش. ر


AM:11:08:15/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 752 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت