ده‌زگای لوتكه‌: 80 كۆچبه‌ری كورد كه‌له‌ ده‌ریادا گیریان خواردبوو رزگار كران

‌کۆچبەرە کوردەکان دوای رزگارکردنیان

وێستگه‌ نیوز ـ

ئه‌و 80 كۆچبه‌ره‌ كورده‌ی له‌ كه‌ناراوه‌كانی ئیتاڵیا گیریان خواردبوو، له‌ لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه‌ رزگاركران.


دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران لە راگەیەندراوێكدا كه‌له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆیان له‌ فه‌یسبوك بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌: رۆژی چوارشەممە یەختێكی پانزە مەتری بە ئاڵای روسیا و بە سەرپەرشتی دوو كاپتنی روسی بە زیاتر لە 80 كۆچبەری عیراقی كە كوردبوون لە ناویاندا ژن منداڵ هەبوو لە كەناراوەكانی كیفالونیای یۆنان بەرەو كەناراوەكانی ئیتاڵیا بەرێكەوتن.

ده‌زگاكه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، ئەو 80 كۆچبەرە دابڕابوون لە كەسوكاریان و لە دەریادا گیریان خواردبوو.

ئەوەشی خستەڕوو كە ئەمەش بووە جێگەی نیگەرانی كەسوكاریان و دوای گۆڕینەوەی زانیاری لەنێوان كەسوكاریان و نوێنەرانی دەزگای لوتكە، دواجار ئەمڕۆ شەممە لەلایەن پۆلیسی كەناراوەكانی ئیتاڵیا سەرجەمیان رزگاركران.

هــ. ر


PM:02:49:14/09/2019








ئه‌م بابه‌ته 1712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت