كچێك خنكا
وێستگه نیوز -
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان له گوندێكی قه‌زای كه‌لار كچێك له كاتی مه‌له‌كردندا خنكا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، موقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ی ئه‌یلولی 2019 كچێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵان به‌ناوی سیڤان عارف محه‌مه‌د هێنرایه به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار".
موقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال قدووری ده‌ڵێت: "كچه‌كه به‌هۆی خنكان له‌ئاو له گوندی خان (ئاوه‌سپی) گیانی له‌ده‌ست دابوو".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "به‌وته‌ی باوكی ناوبراو كه دانیشتووی ناحیه‌ی رزگارین سه‌ربه‌قه‌زای كه‌لار به‌مه‌به‌ستی گه‌شت چونه‌ته ئاوه‌سپی و له‌كاتی مه‌له‌كردندا كچه‌كه‌ی خنكاوه".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان راشیگه‌یاند كه "له‌ئێستادا به‌مه‌به‌ستی توێكاری ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی به‌شی پزیشكی دادوه‌ری كه‌لاركراوه".
PM:06:42:12/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 13620
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت