ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی په‌یامێك ئاڕاسته‌ی حزبه‌كان ده‌كات
وێستگه نیوز -
ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه سه‌رژمێری گشتی له كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان چاره‌نوس و ئایندهی ئه‌و ناوچانه دیاری ده‌كات، داواكاریشه سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان وه‌كو یه‌ك تیم له‌و ناوچانه كاربكه‌ن.
ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی له راگه‌یه‌نراوێكدا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رایگه‌یاند كه "ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له بڕیارێكی مێژوویی به‌رپرسیارانه‌دا دڵی یه‌كێتیه‌كانی خۆش كرد و نه‌یارانی یه‌كێتی تووشی شۆك بوون، بۆیه دوای ئه‌و بڕیاره یه‌كێتی خۆی بۆ سێ گۆڕانكاری و پرسی گرنگ ئاماده ده‌كات".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان له كه‌ركوك وا ده‌خوازێت په‌له بكرێت له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنامه‌ی سیاسی له نێوان یه‌كێتی و پارتی و دانانی پارێزگارێكی كورد به‌ر له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان".
ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی رایگه‌یاندووه كه "پێویسته سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان له كه‌ركوك‌و ناوچه دابڕێنراوه‌كان به ئیراده‌یه‌كی هاوبهشو وه‌كو یه‌ك تیم هه‌موو تواناكانیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی دا به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان له‌و ناوچانه پارێزراو بێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته میدیای كوردی رۆڵێكی ئه‌رێنی بێت‌و هاوڵاتیانی ره‌سه‌نی ئه‌و ناوچانه هان بده‌ن كه له رۆژی سه‌رژمێری دا له كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانی دیكه ئاماده بن چونكه ئه‌م سه‌رژمێریه چارهنوسو ئایندهی ئه‌و ناوچانه دیاری ده‌كات".
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی (ی.ن.ك) له كۆبونه‌وه‌ی فراوانی خۆیدا به میوانداری شاندێكی هاوبه‌شی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك و خانه‌قین كه پێك هاتبوون له هه‌ڤاڵان ( ئاسۆ مامه‌ند و خالید شوانی م. محسین عه‌لی ئه‌كبه‌ر) دوای هه‌ڵسه‌نگاندن و تاوتوێكردنی قۆناغی دوای بریاردان له‌سه‌ر دیاریكردنی رۆژی كۆنگره‌و گرنگی‌و هه‌ستیاری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و ئاماده كارییه‌كانی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی له ناوچه دابڕێنراوه‌كان به‌لاغێكی بڵاوكردۆته‌وه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی :-
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان
هه‌ڤاڵانی (ی.ن.ك)
سڵاوێكی گه‌رم …..
له ئه‌نجامی هه‌وڵ و كۆششێكی به‌رده‌وامی ئه‌نجومه‌نی ناوهندیو به پشتیوانی ههڤاڵانو دڵسۆزانی (ی.ن.ك) سه‌رئه‌نجام ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له بڕیارێكی مێژووی به‌رپرسیارانه دا دڵی یه‌كێتیه‌كانی خۆش كردوو نه‌یارانی یه‌كێتی توشی شۆك بوون له دوای ئه‌و بڕیاره‌ی یه‌كێتی خۆی بۆ سێ گۆرانكاری و پرسی گرنگ ئاماده ده‌كات كه په‌یوه‌ستن به ئایندهی یهكێتیو ئایندهی گه‌لی كوردستان به گشتی ، ئه‌وانیش بریتین له :-
1. خۆئاماده كردن بۆ ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه‌كی یه‌كێتیانه‌ی سه‌ركه‌وتوو كه ببێته هه‌وێنی نوێبونه‌وه‌و كۆكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی .
2. خۆ ئاماده كردن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له كه‌ركوك‌و ناوچهدابڕێنراوهكانی دیكه‌ی كوردستان .
3. پرسه‌ی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر ئاینده‌و چاره‌نوسی گه‌لی كوردستان له كه‌ركوك‌و خانه‌قین‌و دووز خورماتوو و مهخمورو ده‌شتی نهینهواو شه‌نگال .ئه‌م سێ پرسه گرنگه ئه‌ركێكی نوێ ده‌خاته سه‌ر شانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان .
بۆیه داواده‌كه‌ین كه :-
• هه‌ڤاڵانی سه‌ركردایه‌تی به گیانێكی هه‌ڤاڵانه‌و به ئیراده‌یه‌كی هاوبه‌ش هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆیان بخه‌نه گه‌ر بۆ ئه‌نجامدانی كۆنگره له كاتی دیاری كراوی خۆیداو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داوا له لیژنه‌ی باڵا‌و لیژنه فه‌رعیه‌كان ده‌كه‌ین له ماوه‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌ركه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن .
• ئه‌م قۆناغه زیاتر له هه‌ركاتێكی دیكه واده‌خوازێت كه پێویسته یه‌كێتی ناویه‌كێتی پارێزراو بێت‌و سه‌رجه‌م ئۆرگان‌و هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی هاوكارو هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن بۆ سه‌ر خستنی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌نجامدانی كۆنگره .
• په‌یامی فه‌رمی یه‌كێتی بۆلایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان و پێكهێنانی لیستی هاوبه‌ش له كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانی دیكه سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌یه كه یه‌كێتی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و یه‌ك ریزیو ته‌بایی گه‌لی كوردستان هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌لی كوردستانی خستۆته پێش به‌رژه‌وه‌ندیه حزبیه‌كانی خۆی .
• به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان له كه‌ركوك وا ده‌خوازێت په‌له بكرێت له جێبه‌جێ كردنی رێككه‌وتنامه‌ی سیاسی له نێوان یهكێتیو پارتی و دانانی پارێزگارێكی كورد‌و به‌ر له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان .
• پێویسته سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان له كه‌ركوك‌و ناوچه دابڕێنراوه‌كان به ئیراده‌یه‌كی هاوبهشو وه‌كو یه‌ك تیم هه‌موو تواناكانیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی دا به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان له‌و ناوچانه پارێزراو بێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته میدیای كوردی رۆڵێكی ئه‌رێنی بێت‌و هاوڵاتیانی ره‌سه‌نی ئه‌و ناوچانه هان بده‌ن كه له رۆژی سه‌رژمێری دا له كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانی دیكه ئاماده بن چونكه ئه‌م سه‌رژمێریه چارهنوسو ئایندهی ئه‌و ناوچانه دیاری ده‌كات.
له‌كۆتایدا جارێكی دیكه ئه‌و راستیه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی وه‌ك هه‌میشه پارێزه‌ری یه‌ك ڕیزی‌و ته‌بایی ناو یه‌كێتی دهبێتو هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ته‌رخان ده‌كات له پێناو سه‌رخستنی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه‌و یه‌كێتیانه ،له كۆتایدا وه‌ك سه‌رۆك (مام جه‌لال ) فه‌رمویه‌تی ( مانه‌وه‌مان ، گه‌شه‌كردنمان ، سه‌روه‌ریمان ، به‌نده به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه ) .
ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی (ی.ن.ك)
12/9/2019
PM:06:23:12/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2652
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت